به‌وێنه.. " خانمه نینجا"كانی ئێران
وێستگه نیوزـ
خانمه جه‌نگاوه‌ره‌كانی ئێران له‌سه‌ر هونه‌ری جه‌نگ و به‌كارهێنانی چه‌ك له بیابانه‌كانی ئه‌و وڵاته مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی چوار هه‌زار خانمیش ئامانجیانه ببنه ئامێری شه‌ڕ له‌و بواره‌دا.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌و خانمه ئێرانییانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به "نینجا" ناوی بردوون و وای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه دیمه‌نه‌كانیان ده‌ڵێی دیمه‌نی فیلمه سینه‌ماییه‌كانن، به‌ڵام ئه‌م خانمانه وا مه‌شق ده‌كه‌ن كه ببنه نینجایه‌كی مه‌شقپێكراوی ئاست به‌رز.
ئه‌وان له‌سه‌ر جوله‌كانیان له بیابانه‌كاندا مه‌شق له‌سه‌ر بازدان و خۆشاردنه‌وه له چیاكان و به‌كارهێنانی چه‌كی مه‌ترسیدار ده‌كه‌ن، خۆشیان وا راده‌هێنن كه ئه‌گه‌ر به شمشێره‌كانیان سه‌ری ركابه‌ره‌كانیان په‌ڕاند، لێزان بن ده‌نگی سه‌رپه‌ڕاندنه‌كه نه‌یه‌ت.
خانمه نینجاكانی ئێران له یانه‌كه‌یدا مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ن كه پێی ده‌وترێت "نینجه‌ستو"، یانه‌كه له ساڵی 1989ه‌وه دامه‌زراوه و قه‌ڵای جوگین-یان كردووه‌ته شوێنی مه‌شقی خۆیان كه نزیكه‌ی 20 كیلۆمه‌تر له تارانی پایته‌خته‌وه دووره و چوار هه‌زار خانمی ئه‌و وڵاته‌ش له‌خۆ ده‌گرێت كه ده‌یانه‌وێت ببنه "خانمه نینجا" و تائێستاش 24 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه.
فاتمه موعه‌مه‌ر، یه‌كێكه له خانمه راهێنه‌ره‌كانی ئه‌و یانه‌یه و رایگه‌یاندووه كه سودی ئه‌و مه‌شقانه بۆ خانمه نینجاكان ئه‌وه‌یه بتوانن هاوسه‌نگی له‌نێوان جه‌سته و مێشكیان رابگرن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گرنگترین وانه كه فێری ده‌بن "رێزگرتن له خۆیان له مرۆڤایه‌تی، پاشان هێمنی و رێزگرتن له مه‌شقه‌كه‌یان و فێربوونی به‌باشی."
PM:11:18:05/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 15801
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت