سایتی thechinainsider 10 نهێنیی سه‌باره‌ت به ژیانی ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌ی چین بڵاوكرده‌وه كه به‌مجۆره‌یه:
جاكی شان په‌یوه‌ندیی سۆزداریی له‌گه‌ڵ چه‌ندین كچ به‌ستووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی جۆن لین-ه و خانمه ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی هۆنگ كۆنگ بووه، دوای هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جاكی وازی له كاری نواندن هێنا و ئێستا بووه‌ته كابان و دایك منداڵه‌كان له ماڵه‌وه، به‌ڵام ئه‌و تاكه خانمه‌ی كه جاكی زۆر خۆشی ده‌وێت تێریسا تێنگ-ی خانمه گۆرانیبێژی بەناوبانگی چینه.
جاکی و هاوسەرەکەی
تێریسا تێنگ
2- ئه‌و شته‌ی جاكی لێی ده‌ترسێت؟
جاكی شان له ده‌رزیلێدان ده‌ترسێت، جاكی ئه‌مه‌ی له چاوپێكه‌وتنێكدا ئاشكرا كرد و وتی شتێكی ترسناكه كه ده‌بینینیت ده‌رزییه‌ك ده‌چێته پێسته‌وه.
3- یه‌كه‌م فیلمی جاكی
یه‌كه‌م فیلم كه جاكی شان نواندنی تێدا كردووه له ساڵی 1962 به‌ناوی Seven Little Valiant Fighters به‌رهه‌مهێنراوه.
4- جاكی دراوه‌ته دادگا
ئه‌و كاته‌ی فیلمی Snake in the Eagles Shadow په‌خشكرا، جاكی شان له‌لایه‌ن چه‌ند رێكخراوێكی پاراستنی ئاژه‌ڵ سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرا به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی فیلمه‌كه كه پشیله‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مارێكدا شه‌ڕ ده‌كات.
5- جاكی چه‌ند خه‌وتووه؟
به‌تێكڕا جاكی شان له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا رۆژی دوو كاتژمێر خه‌وتووه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بووه كه به‌رده‌وام سه‌رقاڵی فیلمسازی و كاری چڕی تۆماركردنی فیلمه‌كانی بووه.
6- جاكی شان و بروس لی
پێشتر جاكی شان بۆدی گارد (پاسه‌وانی تایبه‌ت) بروس لی بووه له هۆنگ كۆنگ
7- جاكی شان كاته به‌تاڵه‌كانی جۆن به‌سه‌ر ده‌بات؟
به‌وته‌ی خۆی، جاكی شان كه‌سێكی هێمنه، كاتێك ده‌ستی به‌تاڵ ده‌بێت له شوێنێكی نهێنیی خۆی له هۆنگ كۆنگ ده‌مێنێته‌وه و سه‌رقاڵی كتبیب خوێندنه‌وه و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی و یاریی تێنسی سه‌رمێز ده‌بێت.
8- ناوی راسته‌قینه‌ی جاكی
ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی جاكی شان بریتیه له Chen Gangsheng چێن گانگشین، به‌ڵام به‌نازناو پێی ده‌ڵێن Fang ، كوڕه‌ی جاكی شان ناوی راسته‌قینه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت.
9-باوی جاكی شان ئیشی چی بوو؟
پێشتر باوكی جاكی شان وه‌ك سیخوڕ كاری بۆ كه‌سایه‌تییه‌ك به‌ناوی كیۆ مین تانگ كردووه كه وه‌ك كارێكی ئه‌فسانه‌یی وابووه بۆی، دواتر باوكی جاكی له به نهێنی و شاردراوه‌یی له هۆنگ كۆنگ نیشته‌جێ بوو و خۆی ده‌رنه‌خسته‌وه.
10- سامانی جاكی
تێكڕای داهات و سه‌روه‌ت و سامانی جاكی شان ده‌گاته 400 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یه كه خۆی ئاشكرایكردووه.
PM:01:10:14/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 8327
جار خوێنراوه‌ته‌وه