بۆچی ئه‌ڵمانیا 35 تۆن یاری سپینه‌ر له‌ناو ده‌بات؟
یاری سپینه‌ر
وێستگه نیوز –
ده‌زگای پاراستنی به‌كاربه‌ر له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه له‌به‌رنامه‌یاندایه 35 تۆن یاری سپینه‌ر fidget spinners كه له ئێستادا ناوبانگی هه‌یه له‌ناوببه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ به‌كارهێنه‌ر سه‌لامه‌ت نییه.
ئه‌و بڕه یارییه به فڕۆكه‌یه‌ك له وڵاتی چینه‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته ئه‌ڵمانیا و له گومركی فڕۆكه‌خانه‌ی فرانكفۆرت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و وابڕیاربووه به‌سه‌ر فرۆشگاكاندا دابه‌ش بكرێت.
نووسینگه‌ی گومركی مه‌ركه‌زی رایگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده ئه‌و یارییه له هه‌موو كیشوه‌ری ئه‌وروپا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نموونه‌یه‌كی ناسه‌لامه‌ته و به ئاسانی هه‌ڵده‌وه‌شێت و ره‌نگه پارچه بچووكه‌كانی له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه قوت بدرێن.
به‌وته‌ی كارمه‌ندانی نووسینگه‌ی گومركی مه‌ركه‌زی ئه‌ڵمانیا ئه‌و یارییه ماركه‌ی CE كه بۆ پاراستنی به‌كاربه‌ر پێویسته، له‌سه‌ر نییه.
كریستین ستری كارمه‌ندی نووسینگه‌ی گومركی مه‌ركه‌زی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه ته‌نها له ماوه‌ی مانگێكدا ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر 35 تۆن له‌و یارییه ناسه‌لامه‌ته.
مانگی رابردوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كچێكی بچووكی ئه‌مریكی كرا كه پارچه‌یه‌كی بچووكی یاری سپینه‌ری قوت دابوو.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:09:13:19/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 34510
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت