وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا كوژرانی موفتیی گه‌وره‌ی داعش له سوریا پشتڕاست ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) کوژرانی یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی رێکخراوی داعشی پشتڕاست كرده‌وه و دەڵێت لە یەکێک لە هێرشە ئاسمانییەکانی مانگی پێشووی هاوپەیماناندا کوژراوە.
کاپتن جێف دەیڤس، وتەبێژی پێنتاگۆن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: تورکی ئەلبنغه‌لی ناسراو بە "موفتی گەورە "ی ڕێکخراوی داعش لە ڕۆژی 31 ی ئایاری 2017 لە هێرشێکی ئاسمانی‌دا لە ناوچه‌ی مەیادین لە شاری دیرئه‌لزور سوریا کوژراوە.
دەیڤس وتی " ئەلبنغه‌لی پڕوپاگەندەی بڵاوکردۆتەوە بۆ هاندانی چەکداران بۆ کوشتن و کاری خراپە،لە هەوڵەکانیدا بۆ هێنانە ناوەوەی خەڵک بۆ ناو داعش کۆمەڵێک وانە وتنەوەی تێدابووە بۆ ئەوەی هانی چەکدارەکان بدات خەڵکی بێ‌تاوان بکوژن."
راپۆرتەکان دەڵێن ئەلبنغه‌لی بیانوی ئایینی هێناوەتەوە بۆ بە کۆیلەکردنی سەدان کچه كوردی ئێزدی.
کاربەدەستانی ئه‌مریكا دەڵێن هەندێک لە سەرکردەکانی داعش بەهۆی چڕبوونەوەی هێرشەکان لە موسڵ و ڕققە بەرەو ناوچه‌ی مەیادین لە شاری دیرئەلزور هەڵدێن.
پشتڕاستكردنه‌وه‌كه‌ی پنتاگۆن له‌كاتێكدایه كه رۆژی سێشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2017، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش به سه‌ركردایه‌تیی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه له گورزێكی ئاسمانی‌دا موفتیی گه‌وره‌ی داعش له شاری دیرئه‌لزور له سوریا كوژراوه.
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناسنامه‌ی ئه‌و موفتیه‌ی داعشی ئاشكراكردبوو به‌ناوی (توركی ئه‌لبنغه‌لی) و وتویه‌تی كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له چه‌كداركردنی داعشه بیانییه‌كان و پیلاندانان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی جیهاندا.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ئه‌و موفتییه‌ی داعش له گورزێكی ئاسمانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له 31ی ئایاری 2017 له شاری دیرئه‌لزور-ی سوریا كوژراوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، له‌وكاته‌وه‌ی توركی ئه‌لبه‌نغه‌لی پۆستی موفتیی داعشی وه‌رگرتووه بووه‌ته كه‌سایه‌تیه‌كی نزیك له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش و ئاماژه به‌وه‌شدابوو كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش له ساڵی 2014ه‌وه به پڕوپاگه‌نده بۆ رێكخراوه‌كه و هاندان بۆ كاری كوشتن و توندوتیژی و شه‌رعییه‌تدان به دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی سه‌رقاڵ بووه.
تورکی ئەلبنغەلی بە رەگەز بەحرەینی لە وتارێکدا لە شاری رققە-ی سوریا
AM:08:44:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 2554
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت