به وێنه.. ده‌ست گیرا به‌سه‌ر 100 كیلۆ گرام گۆشتی سووردا
وێستگه نیوز- كامه‌ران كه‌ریم
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چاودێری ته‌ندروستی و ئابوری ناحیه‌ی وارماوای سه‌ربه‌قه‌زای شاره‌زوور توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر 100 كیلۆ گرام گۆشت كه نه‌شیاو بووه بۆ خواردن و دواتر له‌ناو برا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌ی چاودێری ته‌ندروستی و ئابووری ناحیه‌ی وارماوا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: "له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان له لایه‌ن لیژنه‌كه‌مانه‌وه به هاوكاری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر 100 كیلۆ گرام گۆشتی بێ موڵه‌ت كه شیاو نه‌بووه بۆ خواردن".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "ئه‌و گۆشته له لایه‌ن لیژنه‌كه‌مانه‌وه له‌ناو برا و سوتێنرا، لیژنه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له چاودێریكردنی بازاڕ و ده‌ست به‌سه‌ر ا گرتنی خۆراك و كاڵای به‌سه‌رچوو و سزادانی سه‌ر پێچیكاران".
PM:12:07:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 12234
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت