واده‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی هاندانی مامۆستایان دیاریكرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان راسته‌وخۆ پاره‌ی هاندانی مامۆستایان خه‌رج ده‌كه‌ن.
شۆِرش غه‌فوری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بە هۆی سەرقاڵی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانەکان بە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی و ئاڵوگۆڕپێکردنیان لە نێوان هۆڵی تاقیکردنەوەکان و مانەوەیان تا دوا سات، دەرفەتی ئامادەکردنی لیستی پارەی هاندانی مامۆستایان و وردبینیکردنیان لە چەند پەروەردەیەک نەڕەخساوە تا بنێردرێتە خەزێنەکانیان کە چەند رۆژێکە پارەیان بۆ دابین کراوە.
وتیشی: "بۆیە راستەوخۆ دوای جەژنی رەمەزان پارەی هاندان دابەش دەکرێت".
ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه زۆرینەی پەروەردەکان وەریان گرتووە ئێستاش مێرگەسۆرو چۆمان و سۆران وەریان گرت، تەنها یەک دوو شارێک ماوە.
پارەی هاندانی مامۆستایان بۆ دەرەوەی شارەکان 150 هەزار دینارە و بۆ ناو شاریش 100 هەزار دینارە.
PM:12:40:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 14542
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت