حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌رماڵه‌یه ده‌ربڕی
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندان بۆ مامۆستایانی سه‌ر به په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوشێوه‌ی مامۆستایانی په‌روه‌رده‌و بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بۆیان خه‌رج بكرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی گه‌یشتوونه‌ته ده‌ست وێست نیوز، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندان بۆ مامۆستایانی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوشێوه‌ی مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و نووسراوی ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ش گه‌یشتووته وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نووسراویان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه تا بڕیاره‌كه بچێته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه‌و وه‌زاره‌تی دارایی فه‌رمانی پێ ده‌ربكات.
هه‌روه‌ك هاتووه، "ئه‌م ره‌زامه‌ندییه بۆ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندان له كاتێكدا دێت كه له ماوه‌ی رابرودوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان له رێگه‌ی نووسراوه‌وه داوای كرد ده‌رماڵه‌ی هاندان بۆ مامۆستا‌و توێژه‌رانی په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كان هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خه‌رجبكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نووسراوی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و پارێزگاری سلێمانی كرد.
ده‌شڵێت: "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌ت له‌پارێزگای سلێمانی، به نوسراوی ژماره(2760) له 16ی 11ی 2016و ژماره (2879)ی 29ی 11ی 2016، كه واژۆی عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ره، كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پارێزگای سلێمانی‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی داوای كرد به‌هه‌مانشێوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌رماڵه‌ی هاندانی بۆ مامۆستایان‌و توێژه‌رانی په‌یمانگاو خوێندنگه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش خه‌رج بكرێت".
PM:02:51:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 19326
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت