هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی له‌ رۆژانی جه‌ژندا بڵاوه‌یان پێده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە رۆژانی جەژندا رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەرو هێزەكان بەپلانێكی تۆكمە بەناو شاری سلێمانیدا بڵاو دەبنەوە.


پۆلیسی سلێمانی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان رێوشوێنی پێویست دەگرنەبەرو هێزەكان بەپلانێكی تۆكمە بەناو شاری سلێمانیدا بڵاو دەكرێنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: "مەفرەزەكانی هێزەكانی پۆلیس لە گۆڕستانەكان و ناوبازاڕو شوێنە گشتییەكان بڵاوەیان پیدەكرێت، هاوڵاتیان لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەكانی  105 بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و ژمارە 104 بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی یان ژمارەی بەڕێوەبەری ئێشكگری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (0533193148)".

لەبەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەی پۆلسی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە: هەماهەنگی تەواو كراوە لەگەڵ هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەكانی تر لەشاری سلێمانی و بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن نزیكترین مەفەرزە ئاگادار بكەنەوە بۆ ئەوەی بەزوترین كات بگەنە شوێنی رووداو.

لەبارەی سەركردانیكردنی زیندانیانیش، رایگەیاند: "ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەین ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی زیندانیان بكەن لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بەم جۆرە دەبێت، رۆژی یەكەمی جەژن سەردانیكردن قەدەغەیە، رۆژی دووەمی جەژن سەردانیكردن تەنها بۆ پیاوانەو رۆژی سێیەمی جەژنیش سەردانیكردن تەنها بۆ ژنانە".


PM:04:27:22/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 2658 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو