پارێزگاری سلێمانی دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیان
وێستگه نیوز-
عومه‌ر قه‌ڵادزێی، له بری پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له دانیشتوانی پارێزگاكه كردووه و دڵنیاییشیان پێده‌دات كه سه‌رجه‌م هێزه‌كان له ئاماده‌باشیدان.
عومه‌ر قه‌ڵادزێی، له‌بری پارێزگاری سلێمانی له په‌یامێكی پیرۆزبایدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، به‌ناوی خۆی و داموده‌زگا حكومییه‌كانی پارێزگای سلێمانییه‌وه به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی پارێزگای سلێمانی كردووه.
هیواشی خواستووه هه‌موو لایه‌ك به‌خۆشی و ئارامی جه‌ژن به‌ڕێ بكه‌ن و جه‌ژنی ئه‌مساڵ ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ پارێزگای سلێمانی و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یران و كێشانه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌رۆكی هاوڵاتیانی گرتووه و به‌ڵێنیشی دووپات كردۆته‌وه كه به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردنی پارێزگاكه.
عومه‌ر قه‌ڵادزێی وتویه‌تی "هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌ئه‌وپه‌ڕی ئاسوده‌ییه‌وه‌و له ئارامی و ئاسایشی ته‌واودا رۆژانی جه‌ژن و پشووه‌كان به‌سه‌ربه‌رن، داواكاریشین هاوڵاتیان له‌كاتی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بن".
PM:10:17:23/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 9330
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت