به‌غدا.. له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 9 كه‌س كوژران و برینداربوون
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا 9 كه‌س كوژراون برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاندووه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی حوزه‌یرانی 2017، ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی نعێریه-ی خۆرهه‌ڵاتی ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو هاوڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیانله‌ده‌ستداوه و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس راشیگه‌یاند كه دوای روداوه‌كه ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن گه‌یشووه‌ته شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه و ته‌رمی دوو هاوڵاتییه‌كه‌ی بۆ پزیشكی دادی و برینداره‌كانیشیان بۆ نزیكترین نه‌خۆشخانه گواستووه‌ته‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیس له ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كاندا باسی له گیانله‌ده‌ستدانی یه‌ك هاوڵاتی و برینداربوونی چواری دیكه كردبوو، له‌دوا ئاماریشدا ژماره‌ی قوربانییه‌كان بۆ 9 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی له نزیك بازاڕێكی تایبه‌ت به فرۆشتنی ماسی له ناوچه‌ی مه‌دائین-ی باشوری به‌غدا بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو هاوڵاتی برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی داعش و سێ تۆمه‌تباری دیكه‌ی به ئه‌نجامدانی دزیكردن له هه‌ردوو ناوچه‌ی مه‌نسور و شه‌عب-ی به‌غدای پایته‌خت راگه‌یاند.
PM:10:30:23/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4126
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت