بەوێنەیەکی جیاوازەوە جەژنە پیرۆزە دەکات



وێستگە نیوز -

خانمە ڕاگەیاندنكار " ئەڤین ئاسۆ " لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام وێنەیەكی نوێی  بڵاوكردۆتەوە  و جەژنە پیرۆزە دەکات بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە.

ئەڤین ئاسۆ لە وێنەکەدا بە جلوبەرکی پیاوانەوە دەردەکەوێت و لەسەر وێنەکە  نوسیویەتی "

جەژنی ڕەمەزان لە هەموو لایەک پیرۆزبێت بە تایبەت خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان لە خۆشیدا بن"

 ئەم خانمە لە ساڵی 1986 ە لە شاری سلێمانی لەدایك بووە   ، ئەم خانمە لە چەندین دەزگا و كەناڵی میدیای كاری كردووە و توانیویەتی بەردەوام بێت و  لەگەڵ ئارامۆ كەناڵێكی تایبەت بە پرۆگرامی هونەریان دامەزراند بەناوی " نێت تیڤی " و لە ئێستادا پێشكەشكاری سەرەكی پرۆگرامی " ئەڤین ژن و ژیانە " .




AM:02:29:25/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 51379 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت