دوایین ئاماری سوتانی تانكهره نهوتهكهی پاكستان
دیمەنێک لە روداوەکە
وێستگه نیوزـ
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی وەرگەڕان و ئاگرگرتنی تانکەرێکی نەوت لە پاکستان گیانیان لەدەستدا بۆ 148 کەس بەرزبۆوە.
بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی پاكستان رایانگەیاند، نەتوانراوە گیانی 26 کەس کە لە نزیک شاری باهاڤالپور كه بە سەختی بریندارببوون رزگار بکرێت و بەوهۆیەوە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 148 کەس.
هاوكات 51 کەسی دیکە کە بە هۆی رووداوەکەوە برینداربوون گوازراونەتەوە نەخۆشخانەکان، برینی 40یان سەختە و مەترسی ئەوە هەیە ژمارەی کوژراوان بەرزتر ببێتەوە.
گومان لەوە دەکرێت ئەم رووداوە لە ئاکامی تەقینی تایە و لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ لەلایەن شۆفێرەکەوە روویدابێت، ژمارەیەکی زۆری گوندنشیان بەمەبەستی بردنی ئەو نەوتەی لە تانکەرە وەرگەڕاوەکەوە دزەی کردبوو روویان کردە ئەو ناوچەیە، لەگەڵ گڕگرتنی تانکەرەکە گوندنشینان لەناو ئاگرەکە گیرۆدەبوون.
شایەتحاڵهكان باس لەوە دەکەن لە ئاکامی داگیرساندنی جگەرە لەلایەن یەکێک لە گوندنشینان کە هاتبوو نەوت بەرێت ئاگر لە تانکەرەکە بەربووە.
دوای روداوهكهش به هەوڵی چڕوپڕی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەهۆی تاوسەندنی ئاگرەکەش شەش ئۆتۆمبێل و 12 ماتۆڕسكیل سوتاون.
ئاماژە بەوە دەدرێت ئەو تانکەرە کە نزیکەی 25 هەزار لیتر نەوتی پێ بووه و ویستویهتی لە شاری کاراچییەوە بەرەو شاری لهۆر بیگوزاێتهوه.
AM:10:17:26/06/2017
ئهم بابهته 8162
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت