تێریزا مای رێككهوتنێكی بۆ پشتیوانی له حكومهتی نوێ واژو كرد
وێستگه نیوزـ
هەردوو پارتی پارێزگاران و پارتی یەکگرتووخوازی ئێرلەندای باکور لە بەریتانیا رێککەوتنێکیان واژو کرد بۆ بەدەستهێنانی دەنگی پێویست لە پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسا گرنگەکان.
دوای ئەنجامی له هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی بەریتانیا كه له 16ی حوزهیرانی 2017 بهڕێوهچوو، پارتی پارێزگارانی دهسهڵاتدار زۆرینەی کورسیەکانی لەدەستدا و ئێستا پێویستی بە پشتیوانیی 10 ئەندام پەرلەمانی پارتی یەکگرتووخوازی ئێرلەندای باکورە بۆ ئەوەی کاروبارەکانی پەرلەمانی نوێ راپەڕێنێت.
بەپێی ڕێککەوتنەکە کە پێی دەوترێت "بەخشین و متمانە"، پارتی یەکگرتووخوازی ئێرلەندای باکور بەسەرۆکایەتی ئێرلین فۆستەر پشتگیری پرۆژەیاساکا گرنگەکانی وەك وتاری شا، پرۆژە یاسای بودجە و دارایی دەکات. ئەمە جگە لە پرۆژە یاسای چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا و یاساکانی پەیوەست بە ئاسایش نیشتیمانیەوە. ئەوەی پەیوەندی بە مەسەلەکانی دیکەوە هەبێت بەپێی مەسەلە بڕیاری لەسەر دەدرێت.
لەبەرامبەر ئەم بەخشینەدا، ئێرلەندای باکور بڕی یەك ملیار پاوهن ( یهك ملیار و 270 ملیۆن دۆلار) وەردەگرێت لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بۆ خەرجکردنی لە کەرتی ژێرخان و تەندروستی لە ئێرلەندای باکور.
ژمارەیەك لەو پەیمانانەی کە پارتی پارێزگاران دابووی لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکەدا نەیانتوانی ببنە بەشێك لە وتاری شا و پشتگیری ئەم رێکەوتنە بەدەست بهێنێن لەوانە گۆڕینی سیستمی خەرجی خانەنشینی و نەهێشتنی هاوکاری وزەی زستانە.
هەندێك لە خاڵەکانی دیکەی ڕێککەوتنە بریتین لە هێشتنەوەی خەرجی بەرگری لە 2%دا بەپێی داواکاری ناتۆ، پابەستبوون بە مەرجەکانی"رێکەوتنی هەینی باش" تایبەت بە ئێرلەندای باکور و هێشتنەوەی ئاستی پشتگیری جوتیارەکانی بەریتانیا تاوەکو هەڵبژاردنی داهاتوو.
ڕێککەوتنەکە بۆ ماوەی پێنج ساڵی پەرلەمانی ئێستا و ئەم خولەی پەرلەمانیش دەبێت کە دوو ساڵە و ئێرلین فۆستەری سەرۆکی پارتی یەکگرتووخوازی ئێرلەندای باکور رایگەیاند ئەم رێکەوتنە سەقامگیری دەبەخشێت بە بەریتانیا لە ماوەی دانوستانەکانی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکیتی ئەوروپا.
PM:04:08:26/06/2017
ئهم بابهته 7482
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت