سیروان.. نەبوونی کارەبای موەلیدە هاوڵاتییانی هێنایە سەرجادە
ژمارەیەک لەو هاوڵاتییانەی گردبوونەوەکەیان ئەنجامداوە
وێستگه نیوز- كامه‌ران كه‌ریم
هاوڵاتیانی دانیشتوووی گه‌ڕه‌كی ئازادی سه‌ربه ناحیه‌ی سیروانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی ئیش پێنه‌كردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆماوه‌ی سێ رۆژ گردبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
سه‌روه‌ت ئه‌حمه‌د، دانیشتوویه‌كی گه‌ڕه‌كی ئازادی سه‌ربه ناحیه‌ی سیروان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ماوه‌ی سێ رۆژه موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كی ئازادی له كار كه‌توه‌و ئیش ناكات ئه‌مه‌ش بوه‌ته مایه‌ی ناره‌حه‌تی ئێمه وه‌ك هاوڵاتیانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه".
وتیشی: "سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ك ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی گردبونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا".
روونیشكرده‌وه: "به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی و سه‌رۆكی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كانی ناحیه‌ی سیروان له گرفته‌كه ئاگادار كرایه‌وه و ئاماده‌ی گردبونه‌وه‌كه بوون ".
ئه‌و هاوڵاتیه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "بڕیاردرا به چاككردنه‌وه‌ی موه‌لیده‌كه و هێنانی موه‌لیده‌یه‌كی زیاده بۆ كاتی شكان و له‌كار كه‌وتنی موه‌لیده‌كان".
PM:11:30:26/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 11210
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت