به‌وێنه... له رووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز – به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – رانیه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و 10ی تر برینداربوون.
فازڵ حاجی به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "كاتژمێر 6ی سه‌ر له‌ئیواره‌ی دووه‌م رۆژی جه‌ژن له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- رانیه له دۆڵی سماقوڵی روودواێكی پێكدادان له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی ساڵۆن له‌جۆره‌كانی كرۆلا و كامری روویدا".
فازڵ حاجی ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه ئافره‌تێك كه سه‌رنشینی تۆیۆتا كرۆلاكه بوو گیانی له‌ده‌ست دا و (10) كه‌سی تریش برینداربوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه كه هۆكاری رووداوه‌كه سه‌ركێشییه‌كی شۆفیری تۆیۆتا كرۆلاكه بووه، چونكه به‌خێراییه‌كی زۆره‌وه لێی خوڕیبوه و كاتێك گه‌یشتبووه شوێنێك كه پێچی تێدابوو كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدابوو و چووبووه دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام و له‌سه‌ر شۆڵده‌ر خۆی كێشابوو به كامرییه‌كه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه كۆی برینداره‌كانیش گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كۆیه و رانیه.
AM:08:46:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 7230
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت