نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ی حوه‌زیرانی 2017، نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهاندا ڕووی له نزمبوونه‌وه كردووه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 46 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 43 دۆلار و 48 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا و دوای ڕێككه‌وتنێكی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كرد به جۆرێك نرخی به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت گه‌یشته 58 دۆلار.
ڕێككه‌وتنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له ڕێكخراوی ئۆپێك له تشرینی دووه‌می ساڵی 2016 ئه‌نجامدرا، له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵیشدا ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه كۆتایی.
AM:09:59:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 6046
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت