پنتاگۆن: رژێمی سوریا ئاماده‌كاری بۆ هێرشی كیمیایی ده‌كات
وێستگه نیوزـ
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" رایگەیاند رژێمی سوریا لە بنکەی ئاسمانی شەعرات لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی ھێرشێکی کیمیاویی گەورە.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له‌زاری ئادریان رانکین گالۆوای، وتەبێژی پنتاگۆن بڵاویكرده‌وه: "ھەندێک نیشانە ھەیە کە رژێمی سوریا لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی ھێرشێکی گەورەی کیمیاویی".
گالۆوای قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای لەبارەی ھێرشە کیمیاوییەکەی 6ی نیسانی سوریا وەبیرھێنایەوە کە ئاماژەی بەوە دابوو ئەو ھێرشانە ھەڕەشە بۆسه‌ر بەرژوەندیی نیشتمانی ئەمریکا دروست دەکات، لەوبارەیەشه‌وە رایگەیاند ترەمپ لە روونکردنەوەکانیدا بەشێوەیەکی ئاشکرا ھەڵوێستی بەرامبەر بە ئەنجامەکانی ھێرشی کیمیاویی لە لایەن رژێمی ئەسەد نیشان داوە.
وتەبێژەکەی پنتاگۆن روونیشی کردەوە ئەو ئامادەکارییانە لە بنکەی ئاسمانی شەعرات درێژەی ھەیە کە پێشتر لەو بنکەیەوە ھێرشی کیمیاویی کرابووە سەر ناوچەی خان شەیخونی شاری ئیدلب.
رۆژی دووشه‌ممه 26ی حوزه‌یرانی 2017، کۆشکی سپی بانگەشەی ئەوەیکرد رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا لە ئامادەکارییدایە بۆ ئەنجامدانی ھێرشی کیمیاویی کە رەنگە ببێتە ھۆی كۆمه‌ڵكوژی و ئاشکرایکرد لە حاڵەتێکی لەو جۆرەدا، دیمه‌شق بە "قورسی باجی ئەو کارەی دەدات".
هاوكات لاپه‌ڕه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سوریا له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سه‌ردانێكی مه‌یدانیی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریای بڵاوكرده‌وه كه بنكه‌ی سه‌ربازیی حومه‌یم-ی به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
لاپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌و چه‌كه نوێیانه بووه كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی حومه‌یمدا هه‌ن، وه‌ك له گرته‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌شار ئه‌سه‌د چووه‌ته‌ناو فڕۆكه‌كه‌ی جۆری سوخۆ و له‌گه‌ڵ تاقمی فڕۆكه‌كه‌دا كه‌وتووه‌ته گفتوگۆ.
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ریش سه‌رۆكی رژێمی سوریا سه‌ردانی هه‌مان بنكه‌ی سه‌ربازیی كرد كه گروپێك له هێزه‌كانی روسیاشی تێدایه و له‌وێ چاوی به سێرگی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگریی روسیا كه‌وت.
PM:10:34:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 5334
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت