ئومێد خۆشناو هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر بزوتنەوەی گۆڕان
وێستگه نیوز-
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "چاوه‌ڕوانكراوه هێنده‌ی له واده‌ی ریفراندۆم نزیك ببینه‌وه، پیلان و پلانی دژه سه‌ربه‌خۆكان و فشاره جۆر به‌جۆره‌كان زێتر ببن"، ده‌شڵێت "كێشه ناوخۆییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان بوو به‌مه‌ته‌ڵ ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی تێڕوانینێك هه‌یه بڕیاری پێشوه‌خته‌ی داوه كه نابێ به‌هیچ كلۆجێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن".
ئومێد خۆشناو له نووسینێكدا به‌ناوی (چیتر ماوه بیكه‌ن!؟) له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی "ده‌مێكه هه‌رچی هه‌وڵ و توانای نه‌یارانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌یه خراوه‌ته‌گه‌ڕ، به‌ڵام چاوه‌ڕوانكراوه هێنده‌ی له واده‌ی ریفراندۆم نزیك ببینه‌وه، پیلان و پلانی دژه سه‌ربه‌خۆكان و فشاره جۆر به‌جۆره‌كان زێتر ببن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ساڵی 2014 ساڵێكی ئاسایی نه‌بوو له‌ژیانی كوردستانیان، سه‌ره‌تاكه‌ی بڕینی بودجه و قوتی ژیانی هاونیشتیمانیان بوو، ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی هێنانی داعشی دڕنده و هێرش و په‌لاماری داگیركارانه بوو، كۆتاییه‌كه‌ی ساڵیش قوڵكردنه‌وه و فراوانكردنی كێشه ناوخۆیه‌كان بوو".
به وته‌ی خۆشناو "هه‌موو ئه‌وانه یه‌ك ئارمانجیان هه‌بوو ئه‌ویش له‌باربردن یان راگرتنی كاروانی سه‌ربه‌خۆیی بوو، خۆشبه‌ختانه ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو پیلانه‌كان سه‌ركه‌وت و به‌رگه‌ی بێ مووچه‌یی و ژیانی قورسی گرت و پێشمه‌رگه‌ش موعجیزه ئاسا، سه‌ركه‌وت و داعشی تێك‌شكاند".
ئومێد خۆشناو دێته سه‌ر باسی كێشه ناوخۆییه‌كان و ده‌ڵێت "به‌ڵام كێشه ناوخۆییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان بوو به‌مه‌ته‌ڵ ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی تێڕوانینێك هه‌یه بڕیاری پێشوه‌خته‌ی داوه كه نابێ به‌هیچ كلۆجێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن و گه‌ل یه‌كڕیز بێت، ئه‌و تێفكرینه‌ش له‌لایه‌ن به‌شێك له‌به‌كارخراوانی گۆڕان سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و بێشك له‌و لاشه‌وه قورمیش كراون!"
ده‌شڵێت "ئه‌ی ئه‌وه نییه هێندێكیان زۆر بێشه‌رمانه بوونه‌ته قسه‌بێژی داگیركاران و دژ به ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی قسان ده‌كه‌ن و ده‌نووسن؟ تا ئێستا سه‌رانی به‌غدا زۆر شه‌رمنانه له‌و پرسه قسان ده‌كه‌ن، به‌ڵام نوێنه‌ره كورد زمانه‌كانیان ده‌نگیان به‌رزتر و بێشه‌رمتر دێنه گۆ!".
به وته‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی "تائێستا هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندنی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر یان عه‌ره‌بی یان عییراقی جورئه‌تیان نه‌كردووه دژ به سه‌ربه‌خۆیی بێنه ده‌نگ، به‌ڵام ده‌زگای فه‌رمی و نافه‌رمی كورد زمانی گۆڕانیان خستۆته قسه و دژ به‌چاره‌نوسی وڵات قسان ده‌كه‌ن".
خۆشناو ده‌پرسێت و ده‌ڵێت "هه‌ر بۆیه چیتر ماوه بیكه‌ن، ئه‌وه‌ی نه‌كراوه پێتان نه‌كراوه بیكه‌ن، بێمنه‌ت بن چیترتان له‌مست دێ بیكه‌ن، ئه‌و ژانه‌ی له چه‌ند ساڵی ڕابردوو بینیمان ژانی له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌ت بوو".
وه‌ك ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات "كاروانه‌كه ناوه‌ستێ ئیراده‌مان هێنده به‌رزه، دڵنیان دڵنیان هه‌ر پێی ده‌گه‌ین، به‌ڵام ئه‌وكات ئێمه له وڵاتی سه‌ربه‌خۆ سه‌ربه‌رز ده‌ژین، ئێوه‌ش سه‌ركز و مه‌لوول، به‌یت و بالۆره‌ی دێڕه ناشرینه‌كانی مێژووتان بۆ نه‌وه‌ی ئاینده ده‌گێڕنه‌وه".
PM:11:54:27/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 43426
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت