به‌ڤیدیۆ... مه‌لایه‌ك له كاتی ماره‌بڕینی كچه‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز –له گوندی ئه‌لمنزله‌ی سه‌ر به پارێزگای قلیوبیه‌ی وڵاتی میسر مه‌لایه‌ك له كاتی ماره‌بڕینی كچه‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌ست دا و به‌وهۆیه‌وه شایی و خۆشییه‌كه‌یان بوو به شین.
ئاماده‌بوونی رێوڕه‌سمی ماره‌بڕینه‌كه تووشی شۆك بوون كاتێك مورسی خه‌لیل سه‌لامه مه‌لای گوندی ئه‌لمنزله‌ی سه‌ر به پارێزگای قلیوبیه‌ی وڵاتی میسریان بینی له‌كاتی ماره‌بڕینی كچه‌كه‌یدا گیانی له‌ده‌ست دا.
له‌كاتی گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌دا بوكێ و ئاماده‌بووان ده‌ستیان به هاواركردن كرد و باوه‌ڕیان نه‌كرد تا پزیشكه‌كان رایانگه‌یاند كه مه‌لاكه به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
دانیشتوانی گونده‌كه رایانگه‌یاند كه مه‌لاكه ناووناوبانگێكی باشی هه‌بووه و خوڕه‌وشتی به‌رزبووه و كاری چاكه‌ی كردووه و داوای له هه‌مووان كردووه كرده‌وه و ره‌فتاریان جوان بێت و هه‌میشه ئه‌م نزایه‌ی كردووه "اللهم ارزقنا حسن الخاتمة".
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
AM:09:22:28/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 46286
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت