په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو: پێم باشه هه‌ڵبژاردنه‌كان و ریفراندۆم پێكه‌وه بكرێن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو به‌لایه‌وه باشه هه‌ڵبژاردنه‌كان و ریفراندۆمیش پێكه‌وه بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كجار بانگه‌شه بكرێت و هاوڵاتیانیش به یه‌كجار به‌شداری بكه‌ن.
مه‌لا غه‌ریب پێنجوێنی، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "پێم باشه هه‌ڵبژاردنه‌كان و ریفراندۆم پێكه‌وه بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك جار بانگه‌شه بكرێت و هاوڵاتیانیش به یه‌كجار به‌شداری بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بخرێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، وتی "ده‌بێت لایه‌نه‌كان له‌نێوان خۆیاندا به گفتوگۆ بگه‌نه رێككه‌وتن كه ئایا ریفراندۆم دوای هه‌ڵبژاردن بكرێت یان نا".
ئه‌مڕۆ عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد، دواتر راگه‌یه‌ندراوێكی شه‌ش خاڵییان بڵاوكرده‌وه.
له خاڵی پێنجه‌می راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو: "هه‌ڵبژاردنی گشتی له كاتی خۆیدا بكرێت و ریفراندۆم بۆ دوای هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، یان هه‌ڵبژاردن و ریفراندۆم له یه‌ك كاتدا بكرێت".
PM:05:18:11/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت