سوعاد لە درامای کۆڵانەکانی پشتەوە "گیانی لە دەستدا"
وێستگه نیوز ـ
لە وەرزی کۆتایی زنجیرە درامای (کۆڵانەکانی پشتەوە)دا سوعاد بە رووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی دەکات و لە پاش ئەوە دیمەنە تراژیدیەکان دەست پێدەکەن.
فیگەن ئێڤرەن کە لە دراماکەدا رۆڵی (سوعاد) دەگێڕێت و هاوسەری (حوسنو چۆبان)ی کۆمیسەرە، بەدرێژایی 11 ساڵ، 447 بەش لە زنجیرەدرامای (کۆڵامەکانی پشتەوە)دا ئەکتەرێکی رۆح سوک بووە، زنجیرە دراماکە لە تورکیا لە ساڵی 2006ەوە لەسەر شاسەکانە و هێشتا کۆتایی نەهاتوە، بەڵام لەمەودوا بەبێ (سوعاد) درێژە دەکیشێت.
ئەوەی لە زاری ئەو ئەکتەرەوە باو بۆیتەوە ئەوەیە کە ماوەیەکی دورودرێژ لە دراما دوردەکەوێتەوە، بەڵام وتوشیەتی بۆ هەتاهەتایە واز ناهێنێت و چاوەڕێ دەکرێت لە فیلمی نوێدا بە دیدی بینەرانی شاد بێتەوە.
PM:07:06:12/07/2017
ئهم بابهته 33699
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت