نرخی ئه‌مڕۆی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی ته‌مموزی 2017، نرخی نه‌وتی خاو لە باراڕەکانی جیهاندا كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆوه بینی.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویکردەوە کە تا كاتژمێر 07:43 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌رێمی كوردستان، نرخی نه‌وتی خاوی برنت 7 سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 48.35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس، یه‌ك سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 45.48 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، به‌ڵام به‌گشتی له‌م ههفتهیهدانرخهكه به‌ڕێژه‌ی 3.5%به‌رزبووه‌ته‌وه.
نرخی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس، 11 سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 45.97 سه‌نت فرۆشرا، به‌ڵام به گشتی به‌ڕێژه‌ی 4% به‌رزبووه‌ته‌وه.
AM:09:25:14/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت