بانكی كشتوكاڵی به‌عقوبه‌ بڕدرا

‌ فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
چەند چەكدارێكی نەناسراو بانكی كشتوكاڵی بەعقوبەیان بڕی كە دەكەوێتە ناوەندی شارەكە‌و تا ئێستاش بڕی پارە دزراوەكە نەزانراوە چه‌نده‌یه‌ و ناسنامه‌ی چه‌كداره‌كانیش نه‌زانراوه‌.

میدیاكانی عیراق بڵاویان كرده‌وه‌: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی ته‌مموزی 2017، بانكی كشتوكاڵی به‌عقوبه‌ له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ بڕدرا.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: پاسەوانەكانی بانكەكە بە قۆڵبەستراوی لە بەردەم بانكەكەدا دۆزراونەتەوە‌و نەكوژراون. 

هاوكات عەلی داینی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند: هێزە ئەمنیەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە‌و ئابڵوقەی بانكەكەیان داوە بۆ لێكۆڵینەوە لە وردەكاری رووداوەكە.

وتیشی: "ناسنامەی چەكدارەكان تا ئێستا نەناسراوە".


PM:06:02:15/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 2758 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو