به ڤیدیۆ.. بانه‌و غه‌زەل دوایی كۆتایی هاتنی كورد ئایدڵ چی ده‌ڵێن؟
غەزەل و بانە
وێستگه نیوز ـ
هه‌ردوو خانمه به‌شداربووی پڕۆگرامی كورد بانە و غەزەل ئایدڵ كه شه‌وی رابردوو چانسی سه‌ركه‌وتنیان نه‌بوو، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایده‌گه‌یه‌نن كه به‌رده‌وام ده‌بن.
شه‌وی رابردوو پرۆگرانی فیناڵی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ كه له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات پێشكه‌ش ده‌كرا، بانه شیروان و غه‌زه‌ل مسته‌فا، چانسی سه‌ركه‌وتنیان له به‌رنامه‌كه نه‌بوو، بۆیه دوای به‌رنامه‌كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن.
لەئەڵقەی كۆتای پرۆگرامی كورد ئایدڵ شەوی رابردوو یەكەمی پرۆگرامەكە دەست نیشان كرا .
ژین‌دا كانجۆی تەمەن 26 كە خەڵكی كۆبانێیە و دانیشتووی دەرەوەی وڵاتە بووە براوەی نازناوی كورد ئایدڵ و لەسەرەتای پرۆگرامەكەدا لەڕێی سكایپەوە بەشداری كرد و دوای ئەوەی پەسەند كرا گەڕایەوە بۆ كوردستان بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی راستەوخۆ بەشداری پرۆگرامەكە بكات، لە ماوەی پرۆگرامەكەدا ئەوەی ئاشكرا كرد خێزانەكەی لە توركیا دەژین و بەردەوام ئاگاداری پرۆگرامەكەن، ئەو كاتەش كە ئەم خانمە بوە یەكەم هاوڕێكانی و داوەرەكانی پرۆگرامەكە پیرۆزباییان لێ‌كرد .
ئەمە لە كاتبێكدا دێت كە هەفتەی رابردوو بەگوێرەی چەندین سەرچاوە و رای هونەرمەندە جیاوازەكان لە رێی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە ئەوە بڵاوبۆوەكە ژین‌دا دەبێتە یەكەمی پرۆگرامەكە و ئێستاش ئەم بابەتە بوه‌تە باسێكی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان .
كورد ئایدڵ یەكێكە لە پرۆگرامە نوێكانی كەناڵی كوردسات و تیایدا چوار هونەرمەندی ناسراو داوەری ئەم پرۆگرامەیان دەكرد بەڵام لە قۆناغی پێش پەخشی راستەوخۆ هونەرمەند" بێژەن كامكار " لە پرۆگرامەكە دوور كەوتەوە ، ژمارەیەكی زۆر گەنج لە چوار پارچەی كوردستان بەشداریان كردوو و و لە كۆی ژمارەیەكی زۆر لە بەشداربووان ژین‌دا توانی ببێتە یەكەمی ئایدڵی كورد.
PM:10:51:15/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 33690
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت