داعش شه‌ش "بێچوه شێری خه‌لافه‌ت"ی جه‌ڵد كرد
چەکدارێکی منداڵ لەناو رێکخراوی داعش
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یان به‌جێهێشتبوو، رێكخراوی داعش شه‌ش منداڵی ناو گروپی "بێچوه شێرانی خه‌لافه‌ت"ی جه‌ڵد كرد و سزای توندی دان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له قه‌زای حه‌ویجه-ی باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك به سایتی سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند كه ئه‌و شه‌ش "بێچوه شێره‌ی خه‌لافه‌ت" به‌رپرس بوون له خاڵكێی چاوێری، به‌ڵام ئه‌وان خاڵه‌كه‌یان جێهێشتووه و چوون یاریی تۆپی پێیان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌ریه‌ك له‌و گه‌نجانه‌ی یاریی تۆپی پێیان كردووه 20 جه‌ڵدیان خواردووه و خاوه‌ن بیرۆكه‌ی یارییه‌كه‌یش 50 جه‌ڵدی لێدراوه.
ئاشكراشیكردووه كه داعش له حه‌ویجه یاریی تۆپی پێی قه‌ده‌غه كردووه و وای داده‌نێت كه ئه‌و یارییه كات به‌سه‌ربردنه و چه‌كداره‌كان به‌وه له جیهاد دورده‌كه‌ونه‌وه.
هه‌رچه‌نده شاری موسڵ به‌ته‌واوی له چه‌كدارانی داعش پاككراوه‌ته‌وه، كه‌چی هێشتا قه‌زای حه‌ویجه له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك له‌ده‌ستی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌دایه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقیش ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی.
PM:11:47:17/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 5031
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت