نرخی‌ ئه‌مڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی‌ جیهان


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی تەمموزی 2017، نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا رووی‌ لەبەرزبوونەوە کردووە و  یەک بەرمیلێک نەوتی‌ برێنت بە 48 دۆلار و 51 سەنت مامەڵەی‌ پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی‌ ئەمریکی‌ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 46 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێککەوتنێکی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد بە جۆرێک نرخی بەرمیلێکی نەوتی برێنت گەیشتە 58 دۆلار.

ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپێک لە تشرینی دووەمی ساڵی 2016 ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ماوەی جێبەجێکردنیڕێککەوتنەکە کۆتایهات ، وابڕیارە لەم مانگەدا وڵاتانی‌ بەرهەمهنی‌ نەوت لە ئۆپیک و دەرەوەی‌ ئۆپیک لە ڕووسیا کۆببنەوە بۆ دیاریکردنی‌ ڕێژەی‌ هەناردەکردنی‌ نەوت.

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، خواستی جیهان لەسەر نەوت لەساڵی 2017 تێکڕا رۆژانە 98.84 ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەساڵی 2018دا خواست بەرزبێتەوە بۆ 99.27 ملیۆن بەرمیل ، ئاژانسەکە پێشبینیش دەکات کە لەکۆتایی ساڵی 2018 خواست لەسەر نەوت بگاتە 100 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.


AM:08:26:18/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 1942 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت