كاندیدێکی شاجوان بووه پێشكه‌شكار
وێستگه نیوز-
كاندیدێكی پێشووی شاجوانی كوردستان بووه پێشكه‌شكار له پڕۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنی.
سیما شه‌فیع، ساڵی رابردوو بووه كاندیدی شاجوانی كوردستان بۆ 2016 و نه‌یتوانی نازناوه‌كه به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام له ئه‌زموونێكی نوێ‌دا وه‌كو پێشكه‌شكار ده‌رده‌كه‌وێت.
سیما شه‌فیع به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "یه‌كێك له خه‌ونه‌كانم ئه‌وه‌یه له بواری میدیادا كار بكه‌م به‌تایبه‌تیش وه‌كو بێژه‌ر یان پێشكه‌شكار".
وتیشی: "له‌لایه‌ن كه‌ناڵی JSN HD كه كه‌ناڵێكی ناوخۆییه پێشنیاری پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌ڕه‌نگم بۆ كرا، منیش به خۆشحاڵییه‌وه قبوڵم كرد و به‌منزیكانه به‌رنامه‌كه به‌ناوی بڕیار و پرسیار پێشكه‌ش ده‌كرێت".
سیما ته‌مه‌نی 20 ساڵه و دانیشتووی شاری هه‌ولێره، ئه‌مساڵ قۆناغی شه‌شی ئاماده‌یی ته‌واو كرد.
PM:08:24:18/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 19661
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت