به‌ڤیدیۆ.. ئه‌م خانمه خۆی روگیر كرد
وێستگه نیوزـ
له‌وكاته‌دا كه سه‌رقاڵی یاریی family card game. بوو، خانمێك خۆی توشی روگیری كرد و تاقمه ددانه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه.
خانمه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه سه‌رقاڵی یاریی Watch Ya' Mouth (سه‌یری ده‌مت بكه) بوون و له‌پڕ یه‌كێكیان تاقمی ددانه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه.
یارییه‌كه بریتیه له‌وه‌ی پارچه پلاستیكێك بخه‌یته ده‌مته‌وه كه به‌هۆیه‌وه لێوه‌كان زۆر له‌یه‌كتر دورده‌كه‌ونه‌وه و ددانه‌كانی سه‌ره‌وه و خواره‌وه ده‌كرێنه‌وه، ده‌شبێت له‌كاتی دانانی ئه‌و پارچه پلاستیكه‌دا به‌شداربووه‌كه بتوانێت چه‌ند وشه‌یه‌ك بڵێت.
هه‌وڵدان بۆ وتنی چه‌ند وشه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌و خانمه‌وه، وایكرد تاقمه ددانه‌كه‌ی له شوێنی خۆی بجوڵێ و به به‌رچاوی كامێراوه توشی رویگیری ببێت.
PM:07:43:20/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3668
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت