"دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی مانگی ئایار، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات"
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا مووچه‌ی مانگی ئایاری به‌سه‌ر سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش نه‌كردووه كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات.
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "مووچه مافێكی یاسایی و ئاسایی هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكه و ده‌بێت مافی خۆی پێبدرێت، چونكه فه‌رمانبه‌ران رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هه‌یه كه له كاتی خۆیدا مووچه‌كانیان وه‌ربگرن".
وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "پێشتر كه حكومه‌ت سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی دانا، نرخی نه‌وت دابه‌زی بوو و شه‌ڕی داعش‌یش هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا نرخی به‌رز بۆته‌وه و شه‌ڕی داعش‌یش مه‌ترسی نه‌ماوه".
محه‌مه‌د گۆمه‌شینی وتی: "به‌داخه‌وه تائێستا مووچه‌ی مانگی ئایاریش نه‌دراوه كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات".
وتیشی: "بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان بۆ حكومه‌ت پێویسته پاشه‌كه‌وتی مووچه هه‌ڵوه‌شێته‌وه و مووچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان له‌ڕێَگه‌ی سیسته‌می بانكییه‌وه رێكبخرێت، پاشان پێدانی مووچه به سیسته‌می نوێ ده‌ست پێبكات".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 22ی مانگی ته‌مموزه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها مووچه‌ی مانگی ئایاری ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكانی دابه‌شكردووه و دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه به‌ڵام تا سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و هێشتا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنجی وه‌زاره‌ته‌كانی تر دیار نییه.
PM:01:07:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 18625
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت