بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان 30 پۆلیسی ئه‌فغانی گوللـه‌باران كرد
هێرشێک لە ئەفغانستان
وێستگه نیوز -
به‌رپرسێكی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، 30ی پۆلیسی ئه‌فغانستانیان له ویلایه‌تی به‌ده‌خشان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته گوللـه‌باران كرد.
كه‌ماك پێك حسه‌ینی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شورای ویلایه‌تی به‌ده‌خشان، رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ماوه‌كانی رابردوودا، هێرشیانكرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له قه‌زای تیغاب له ویلایه‌ته‌كه و ژماره‌یه‌ك پۆلیسیان ده‌ستگیر كرد.
كه‌ماك پێك حوسه‌ینی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌كداره‌كانی تاڵیبان، 30ی پۆلیسیان گولـله‌باران كرد.
هاوكات ئه‌حمه‌د فه‌یسه‌ڵ به‌گزاد فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی به‌ده‌خشان، رایگه‌یاند كه له‌و هێرشه‌دا، چه‌كدارانی تاڵیبان 11 پۆلیسیان كوشت، به‌ڵام هیچ زانیاری‌یان له‌سه‌ر چاره‌نووسی 20 پۆلیسی دیكه نییه.
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی به‌ده‌خشان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌رپرسانی ئه‌فغانستان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه.
لای خۆیه‌وه زه‌بیحوڵا موجاهید وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، رایگه‌یاند كه دوای هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر بنكه‌كه، 46 پۆلیسیان كوشتووه.
PM:02:44:22/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2479
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت