نێرگز نهێنییه‌كانی دركاند
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بۆ یه‌كه‌م جار نێرگز قادر، خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك نهێنییه‌كانی ژیانی خۆی دوای جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌كه‌ی باسده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا زۆر ئاسایی ده‌ژی و بیری له هاوسه‌رگیری دیكه نه‌كردووه‌ته‌وه.
نێرگز قادر، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "دوای جیابوونه‌وه‌م له هاوسه‌ره‌كه‌م، ئێستا زۆر ئاسایی ده‌ژیم و زۆر ئاسووده‌م".
وتیشی: "به‌رنامه‌م ئه‌وه‌یه خوێندن ته‌واو بكه‌م و خه‌ونم پێشخستنی كاره‌كه‌مه".
نێرگز وتی: "بیریم له هاوسه‌رگیری دووه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌مجاره په‌له ناكه‌م، مه‌رجیشم هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی داوای هاوسه‌رگیریم لێده‌كات".
دوای چوار ساڵ پێكه‌وه‌بوون و هاوسه‌رگیری، سه‌ره‌نجام رۆژی 15ی ئازاری ئه‌مساڵ، نێرگز قادر، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بوه‌وه و رایگه‌یاند، ده‌ستوه‌ردانی كه‌سانی نزیكی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ژیانی تایبه‌تییان، هۆكاربوون بۆ جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی.
نێرگز قادر، له‌و رووه‌وه وتی: "له‌و رۆژه‌وه له هاوسه‌ری پێشووم جیابوومه‌ته‌وه، چه‌ند كه‌سێك داوای هاوسه‌رگیرییان لێكردووم، به‌ڵام من له ئێستادا به‌رنامه‌ی هاوسه‌رگریم نییه‌و ژیانیشم زۆر زۆر خۆشه".
نێرگز قادر، له 1ی تشرینی یه‌كه‌می 2010 له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات و پێشكه‌شكاری هه‌واڵی سیاسی و به‌رنامه‌ی به‌یانی كه‌ركوك و ژیان له لادێ-یه.
PM:02:33:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 33694
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت