جوانترین خانمه یه‌كه‌مه‌كانی جیهان
شاژنی ئوردن و ئیسپانیا
وێستگه نیوزـ
خانمی یه‌كه‌م، نازناوێكه كه بدرێت به هه‌ر خانمێك هێزیشی له‌گه‌ڵدا پێ ده‌به‌خشێت، ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتدا له‌وانه‌یه به‌هێز نه‌بن، به‌ڵام شۆخ و شه‌نگن له سه‌ر ئاستی مرۆیی چالاكن.
پێگه‌ی ، 20 وێنه شاژن و خانمه یه‌كه‌مه‌كانی وڵاتانی جیهانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به شۆخترین خانمه یه‌كه‌مه‌كان ناوی بردوون، له‌وانه:
ئه‌نجێلكیا ریڤێرا.. خانمی یه‌كه‌می مه‌كسیك
دوای هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئینریكێ بینیا نییتۆ، بووه‌ته خانمی یه‌كه‌می مه‌كسیك و له‌دایكبووی 12ی ئابی 1969یه و له بواری نواندن و نمایشی جلوبه‌رگ كاری كردووه تا بووه‌ته پڕجه‌ماوه‌رترین ئه‌كته‌ری وڵاته‌كه‌ی، ده‌نگێكی خۆشیشی هه‌یه و ئه‌وه‌ش وایكردووه ببێته یه‌كێك له باشترین گۆرانیبێژه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
ریڤێرا سه‌ره‌تا هاوسه‌ری ده‌رهێنه‌رێك بووه به‌ناوی خۆسێ ئه‌لیبرتۆ كاسترۆ و ساڵی 2008 لێی جیابووه‌ته‌وه و سێ منداڵی لێی هه‌بووه، ساڵی 2010 ئه‌وكاته‌ی ئینریكێ حاكمی ولایه‌تی مه‌كسكیك بووه، هاوسه‌رگیرییان كردووه و دواتر كه مێرده‌كه‌ی بووه سه‌رۆكی مه‌كسیك له ساڵی 2012 ئه‌ویش بووه خانمی یه‌كه‌می وڵاته‌كه‌ی.
شاژنه سه‌لما...شاژنی مه‌غریب
هاوسه‌ری محه‌مه‌د-ی شه‌شه‌م، پادشای مه‌غریبه و له 10ی ئایاری 1978 له خێزانێكی مامناوه‌ند له‌دایكبووه، باوكی مامۆستا بووه و له ته‌مه‌نی سێ ساڵییه‌وه به هه‌تیوی ژیاوه، ئه‌وه‌ش دوای مردنی باوكی له ساڵی 1981، هه‌ربۆیه شاژن زیاتر له‌گه‌ڵ نه‌نكی ژیاوه، دواتر خوێندنی له كۆلێژی ئه‌ندازیاری ته‌واو كردووه و پێش هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پادشا، وه‌ك ئه‌ندازیار كاری كردووه، دوای بوون به شاژن بایه‌خی به كێشه ته‌ندروستییه‌كان داوه و له زۆر بۆنه‌ی ده‌ره‌كیشدا نوێنه‌رایه‌تیی پادشای كردووه.
شاژنه جینسن بیما... خانمی یه‌كه‌می بۆتان
له 4ی حوزه‌یرانی 1990 له‌دایكبووه و بچوكترین شاژنه‌كانی ناو ئه‌م لیسته‌یه، یه‌كێكیشه له جوانترین ژنه‌كانی دنیا و شوی به جیگمی مانجیل-ی پادشای بۆتان كرد و خوێندنی له له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیا ته‌واو كردووه و پسپۆڕی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زانستی ده‌رونناسییه.
شاژنه لیتیزیا ئۆرتێز... شاژنی ئیسپانیا
دوای ئه‌وه‌ی شوی به فیلیپ-ی شه‌شه‌م كرد، بووه خانمی یه‌كه‌می وڵاته‌كه‌ی و له‌دایكبووی 15ی ئه‌یلولی 1972ه له خێزانێكی مامناوه‌ند، باوكی رۆژنامه‌نوس و دایكی په‌رستار بووه و خۆشی به‌شی رۆژنامه‌وانیی له زانكۆی مه‌درید ته‌واو كردووه، دواتر بووه به بێژه‌ر و به‌وهۆیه‌وه ناوبانگی ده‌ركردووه و وه‌ك یه‌كێك له جوانترین كچه بێژه‌ره‌كانی سه‌ر شاشه ناسراوه و خۆشه‌ویستی ناو جه‌ماوه‌ر بووه.
شاژنه رانیا...شاژنی ئوردن
له 31ی ئابی 1970 له كوه‌یت له‌دایك بووه و زانكۆی ئه‌مریكیی له قاهیره ته‌واو كردووه، پێشتر كاری له سیتی بانك و كۆمپانیای ئه‌پڵ له عه‌ممان-ی پایته‌ختی ئوردن كردووه و شوی به عه‌بدوڵا بن حسێن، شازاده‌ی ئه‌وكاته‌ی ئوردن كرد كه ئێستا پادشای وڵاته‌كه‌یه‌تی.
شاژنه رانیا به كاره خێرخوازییه‌كانی ناسراوه كه تایبه‌ته به بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و گه‌نجان و دیالۆگی نێوان كلتوره‌كان.
میهره‌بان عه‌لییڤا... خانمی یه‌كه‌می ئازه‌ربایجان
به به‌هێز و جوانییه‌كه‌ی ناسراوه كه رۆڵی خۆی وه‌ك هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئێستای ئازه‌ربایجان ده‌بینێت، ئه‌م خانمه له 26ی ئابی 1964 له خێزانێك له‌دایكبووه كه به به‌هێزترین خێزانی ئه‌و وڵاته ناسراوه، دوای هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لیێڤ، سه‌رۆكی ئێستای ئازه‌ربایجان له ساڵی 1981 بڕیاریدا خویندنه‌كه‌ی له بواری پزیشكی له كۆلێژی پزیشكیی ئازره‌بایجان ته‌واو بكات و وه‌ك پزیشك كار بكات.
سلیڤیا بۆنجۆ...خانمی یه‌كه‌می گابۆن
له پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا و له 11ی مایسی 1965 له‌دایكبووه، له‌وكاته‌ی ته‌مه‌نی چه‌ند مانگێك بووه له‌گه‌ڵ چووه‌ته شاری دوالا له كامیرۆن و له‌وێ ژیانی به‌سه‌ر بردووه، پاشان چووه‌ته تونس و دوای چه‌ند ساڵێك و له ساڵی 1974 چووه‌ته گابۆن.
دۆمینیك واتارا...خانمی یه‌كه‌می ساحل عاج
یه‌كێكه له جوانترین خانمه‌كانی ئه‌فریقا و جیهان، له ساڵی 1953 له ئه‌سته‌نبوڵ له‌دایك بووه و ساڵی 1975 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چونه‌ته ساحل عاج، ساڵی 1984 هاوسه‌رگیریی كردووه و دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی كردووه، دواجار و ساڵی 1991 شوی به حه‌سه‌ن واتارا كردووه كه سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته‌یه.
PM:09:44:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 7262
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت