مێردمنداڵێك به فیشه‌كی تاپڕ كوژرا
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
دوو مێرمنداڵی خزمی یه‌كدی به‌هۆی یاریكردنیان به چه‌كی تاپڕ فیشه‌ك له‌ده‌ستی یه‌كێكیان ده‌رچووه و ئه‌وه‌ی دیكه بریندار بووه و دوای دوو شه‌و مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه.
نه‌قیب سه‌لام سائیب، وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و رووداوه شه‌وی 21-7-2017 له قه‌زای ماوه‌ت روویداوه و ئه‌و دوو مێردمنداڵه خاڵۆزا و پورزا بوون".
نه‌قیب سه‌لام وتی: "یه‌كێك له مێردمنداڵه‌كان ته‌مه‌نی 19 ساڵه و ئه‌وی دیكه‌یان ته‌مه‌نی 15 ساڵ بووه و یارییان به چه‌كی تاپڕ كردووه".
وتیشی: "له‌و كاته‌دا فیشه‌ك له ده‌ستی یه‌كێكیان ده‌رچووه و ئه‌وه‌ی دیكه بریندار بووه".
وته‌بێژی پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی سلێمانی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "شه‌وی رابردوو برینداره‌كه له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كردووه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییش كوشتنه‌كه به هه‌ڵه بووه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
PM:10:12:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4641
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت