تۆڕی میدیایی گۆڕان: چاره‌كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ كاتێكی نادیار دواده‌كه‌وێت
وێستگه نیوز –
پێچه‌وانه‌ی لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، تۆڕی میدیایی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت كه تا ئێستا كێشه‌ی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم له هاڵك بانكی توركیا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه چاره‌كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ كاتێكی نادیار دواده‌كه‌وێت.
كه‌ناڵی KNNی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویكرده‌وه كه "بازاڕی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكانیان و بانكی كوردستان و ئاڵۆگۆڕی دراو و دۆلاری ئه‌مریكی له‌و بازاڕه ناڕون و نادیاره‌دا كێشه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و هاڵك بانك و بانكه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كات".
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: "به‌هۆیه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و دواده‌كه‌وێت، له‌مانگه‌كانی ئاینده‌دا زه‌مانه‌تی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌متر ده‌بێته‌وه".
به‌پێی زانیاریه‌كانی KNN، "بازاڕی ناڕون و شاراوه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كوردستان و ئاڵ و گۆڕی دراو له‌و بازاڕه‌دا بۆته هۆی گه‌رمكردنی بازاڕی ره‌ش و زیادبوونی دۆلاری ره‌شی ئه‌مریكی و دواجار دیار نه‌مانی له هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "بانكه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆڕێگه‌گرتن و كۆنترۆڵ كردنی ئه‌و بازاره شێواوه به‌ره‌سمی هاڵك بانكی توركیایان له‌و مه‌ترسیه ئاگاداركردۆته‌وه".
كه‌ناڵه‌كه رایگه‌یاندووه كه "هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه تیمێكی پسپۆر له ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاوه له عیراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمیان كردووه ، داوای كه‌شفی ئه‌و حساب بانكیه‌یان كردووه و ئاگاداریان كردووه كه ده‌بێت به‌پێی رێنماییه بانكییه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هاتن و چوونی دراوی قورس بكه‌ن و تا ئێستا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
چاودێرێكی بواری دارایی به KNNی راگه‌یاند: "كێشه‌ی پاره‌ی ره‌ش و ناڕوونی داهاتی نه‌وت مه‌ترسیه‌كه به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه و دواكه‌وتنی موچه و خراپی ژیان و بژێوی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش په‌یوه‌سته به‌و كێشه‌یه‌وه".
ئه‌م هه‌واڵه‌ی كه‌ناڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی 17ی ئه‌م مانگه سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نێوان بانكی نێره‌ر و بانكی وه‌رگر چه‌ند ڕۆژێك پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره په‌كی كه‌وتبوو، به‌ڵام له كۆتاییدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و ئێستا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت له نێوان هه‌ردوو بانكه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 23ی ته‌مووزه، تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها مووچه‌ی مانگی 5 ئایاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی 70 و 80ی دابه‌شكردووه.
PM:10:40:23/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 19278
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت