له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی بڕێكی زۆر شیری منداڵ له‌ناو برا
لە ناوبردنی شیرەکە
وێستگه نیوز ـ
له‌سه‌ر داواكاری خاوه‌ن كۆمپانیاكه و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، له هه‌بوونی بڕێكی زۆر شیری كیكۆز له كۆگاكه‌یدا كه ماوه‌ی به‌كار هێنانی به‌سه‌رچووه، سه‌رجه‌میان به بڕیاری قایمقامی سلێمانی و ئاماده‌بوونی خاوه‌نه‌كه‌ی له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی ته‌مموزی 2017، گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: "له‌لایه‌ن كۆمپانیای مه‌ها ئاگاداركراینه‌وه له هه‌بوونی بڕێكی زۆری شیری كیكۆز له كۆگاكه‌یدا كه به‌رواری به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه، به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و چاودێریكردن بۆ له‌ناوبردنی".
گۆران قادر وتی: "لیژنه‌ی باڵا-ش وێرای سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ خاوه‌ن كۆمپانیاكه، به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی، 150 كارتۆن شیری كیكۆز له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبرا".
PM:01:56:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت