نووسینگه‌ی عه‌لی باپیر له‌سه‌ر رووداوی هاتووچۆی كوڕه‌كه‌ی روونكردنه‌وه ده‌دات
ویستگه نیوز – نووسینگه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌سه‌ر رووداوی هاتووچۆی كوڕه‌كه‌ی ئه‌میر روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت باری ته‌ندروستی برینداره‌كانیش باشه و ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی رووداوه‌كه‌ی پێكردووه، موڵكی ماڵی خه‌زووریه‌تی.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه "دوێنێ 23/7/2017 كاتژمێر (5)ی ئێواره له‌نزیك گوندی (سماقووڵیی گه‌لیی) له‌سه‌ر شه‌قامی گشتیی هه‌ولێر، موحه‌ممه‌د كوڕی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌سه‌یاره‌كه‌ی كه هی ماڵی خه‌زووریه‌تی له‌گه‌ڵ تاكسییه‌ك تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بێ".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌مه‌ش له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی منداڵێكی (10) ساڵان له شه‌قامه‌كه، هه‌رچه‌نده موحه‌ممه‌د ویستوویه‌تی له منداڵه‌كه لابداتـ به‌ڵام به‌ری كه‌وتووه و له‌وبه‌ریش به‌رتاكسییه‌ك كه‌وتووه، كه (3) كه‌سی تێدابووه".
مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت: "ئێستا خۆشبه‌خاته هه‌رسێ سه‌رنشینی تاكسییه‌كه پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له‌نه‌خۆشخانه گه‌ڕاونه‌وه ماڵی خۆیان، هاوكات منداڵه‌كه‌ش ته‌ندرووستی به‌ره و باشه‌یه و له‌نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامی بۆ ده‌كرێ".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "موحه‌ممه‌د كوڕی مامۆستاش ئێستا له‌بنكه‌ی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی كۆیه ته‌وقیف كراوه‌و به‌پێ‌ی یاسا وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ی ئاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌یدا ده‌كرێ".
PM:07:53:24/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 11624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت