عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك: كاندیده گه‌نجه‌كان به ویستی خۆیان كشانه‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌كه‌یان زۆر گرنگ بووه، چونكه سه‌لماندوویانه گۆڕان ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، بۆ كشانه‌وه‌ی كاندیده گه‌نجه‌كانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنیش ده‌ڵێت: "چه‌ند گه‌نجێك هاتنه ناو پرۆسه‌كه‌وه و دواجار به ویستی خۆیان كشانه‌وه".
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه نیوز، عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند "هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێی گۆڕان زۆر گرنگه، چونكه ئێمه خۆمان له حزبه‌كانی دیكه به‌وه جیاده‌كه‌ینه‌وه كه لای ئێمه ده‌سه‌ڵات قۆرخ ناكرێت و میراتیش نییه، بۆیه سه‌لماندمان دوای دوو مانگ له كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروان، له 25-7 وه‌ك به‌ڵێنمان دابوو رێكخه‌رمان هه‌ڵبژارد، بۆیه پڕۆسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ گۆڕان و بۆ ده‌ستا و ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیش گرنگ بوو".
سه‌باره‌ت به ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن كه ناڕه‌زایی زۆری دروستكردووه له نێو گه‌نجانی گۆڕان و خه‌ڵكانی دیكه به‌وه‌ی زۆربه‌یان به‌ته‌مه‌نن، عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك وتی "ئه‌و ئه‌ندامانه نه زۆر گه‌نجن و نه زۆریش به ته‌مه‌نن، پڕۆسه‌كه زۆر دیموكراسییانه بوو، چه‌ند گه‌نجێك هاتنه ناو پرۆسه‌كه‌وه و دواجار به ویستی خۆیان كشانه‌وه".
وتیشی "ته‌نانه‌ت داواشمان له كاندیده گه‌نجه‌كان كرد جارێكی دیكه خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه، نه‌وه‌ك خه‌ڵك به‌شێوه‌ی دیكه لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن، به‌ڵام خۆیان كشانه‌وه".
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك وتی: "ده‌توانم بڵێم گه‌نجه‌كان بۆ په‌رله‌مانتاری و وه‌زیریی گونجاون، به‌ڵام ئه‌م ته‌مه‌ن مامناوه‌ندانه‌ی خانه‌كه خاوه‌نی ئه‌زموونێكی باشن بۆ دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان كه ئه‌و قه‌یرانانه هه‌یه و پێویستی به دانوستان هه‌یه، ره‌نگه ئه‌م كه‌سانه بۆ ئه‌م قۆناغه باشتر بن".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبۆته‌وه كه كاندیده گه‌نجه‌كان له ژێر هه‌ڕه‌شه و فشار كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ئه‌و قسانه‌ی ره‌تكرده‌وه و وتی "ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه، ئه‌مڕۆش تا دوا كات به گه‌نجه‌كانمان وتووه ده‌توانن خۆتان كاندید بكه‌ن، به‌ڵام خۆیان، خۆیان هه‌ڵنه‌بژارده‌وه و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه وه‌ك رێزگرتنێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌زموونیان له ئه‌وان زیاتره".
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به رێكخه‌ری گۆڕان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا و به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به به‌ده‌ستهێنای 38 ده‌نگی جڤاته‌كه وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كێیه؟
له ساڵی 1945 له سلێمانی له‌دایكبووه و خانه‌ی مامۆستایانی له سلێمانی ته‌واو كردووه. له‌ساڵی 1974 بووه‌ته پێشمه‌رگه و ساڵی 1957 بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
ساڵی 1976 به شه‌ش ساڵ زیندانی سزا ده‌درێت، دوای سێ ساڵ له‌ته‌واوی كردنی زیندان به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت و ئازاد ده‌كرێت، دوای ئازادبوونی له زیندان به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵی 1980 به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه له بناری كێوه‌ڕه‌ش بریندار بووه، پاشان ره‌وانه‌ی سوید كراوه هه‌ر له‌وكاته‌وه سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی كردووه له ئه‌وروپا.
له هه‌موو كۆنگره‌كانی یه‌كێتی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و پاشان مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه و ساڵی 1992 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند ساڵێك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی سلێمانی یه‌كێتی بووه و ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی بووه.
ساڵی 2009 ده‌ستی له ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كێشایه‌وه و هه‌ر ئه‌وساڵه‌ش له‌به‌شداریكردنی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی گۆڕان خۆی كاندیدكرد و دواتریش كشایه‌وه، تا پێش هه‌ڵبژاردنی به ڕێكخه‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیاری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان بووه.
ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكدێن له:
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه 38 ده‌نگی له كۆی 56 ده‌نگ به‌ده‌ستهێنا.
جه‌مال حاجی محمه‌د، به سكرتێری جڤاتی نیشتمانی هه‌ڵبژێردرا و 39 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا له كۆی 56 ده‌نگ.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، به سكرتێری كاروباری ژووره‌كانی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا و 34 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا له كۆی 56 ده‌نگ.
عوسمان حاجی مه‌حمود، به سكرتێری كاروباری باژێڕه‌وانه‌كانی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا و 45 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا له كۆی 56 ده‌نگ.
جه‌لال جه‌وهه‌ر، به سكرتێری كاروباری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا و 37 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا له كۆی 56 ده‌نگ.
شۆڕش حاجی به سكرتێری كاروباری خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرا و 34 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا له كۆی 56 ده‌نگ.
هەواڵی پەیوەندیدار
رابون مه‌عروف: یەکەم ژانی دیموکراسی گۆڕان لەبارچوو
عومەری سەید عەلی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا
هیچ ئافره‌ت و گه‌نجێك بۆ خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان سه‌رنه‌كه‌وت
یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێی گۆڕان
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: جەخت له سیستمی په‌رله‌مانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان: هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری نوێ هه‌نگاوێكی گرنگه
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی، ئەم هیوایە بۆ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێکخەری نوێی گۆڕان دەخوازێت
PM:04:17:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 3425
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت