سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو: هیوادارین گۆڕانكارییه‌كانی گۆڕان، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆبكاته‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هیواخوازه سه‌رجه‌م حزبه‌كان خۆیان فۆرمات بكه‌نه‌وه و ده‌شڵێت "هیوادارین گۆڕانكارییه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ببێته دروستبوونی ئاشته‌وایی بۆ كوردستان، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه".
حاجی كاروان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، له هه‌موو حزبێكدا گۆڕانكاری له سه‌ركرده‌كاندا ده‌كرێت و به به‌رنامه و دیدی نوێ كار ده‌كه‌نه‌وه، گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستانیش وا ده‌خوازێت سه‌رجه‌م حزبه‌كان خۆیان فۆرمات بكه‌نه‌وه و مامه‌ڵه‌یه‌كی جددی و تازه له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه‌دا بكه‌ن.
وتیشی: "ره‌نگه گۆڕان سیاسه‌تێكی واقیعبینانه‌تر له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای كوردستان ئه‌نجام بده‌ن، هیوادارین گۆڕانكارییه‌كانی ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش ببێته دروستبوونی ئاشته‌وایی بۆ كوردستان، لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه".
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به رێكخه‌ری گۆڕان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا و به‌پێی ئه‌نجامی ده‌نگدانی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی به به‌ده‌ستهێنای 38 ده‌نگی جڤاته‌كه وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا.
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كێیه؟
له ساڵی 1945 له سلێمانی له‌دایكبووه و خانه‌ی مامۆستایانی له سلێمانی ته‌واو كردووه. له‌ساڵی 1974 بووه‌ته پێشمه‌رگه و ساڵی 1957 بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
ساڵی 1976 به شه‌ش ساڵ زیندانی سزا ده‌درێت، دوای سێ ساڵ له‌ته‌واوی كردنی زیندان به‌ر لێبوردنی گشتی ده‌كه‌وێت و ئازاد ده‌كرێت، دوای ئازادبوونی له زیندان به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵی 1980 به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه له بناری كێوه‌ڕه‌ش بریندار بووه، پاشان ره‌وانه‌ی سوید كراوه هه‌ر له‌وكاته‌وه سه‌رپه‌رشتی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی كردووه له ئه‌وروپا.
له هه‌موو كۆنگره‌كانی یه‌كێتی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و پاشان مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه و ساڵی 1992 بووه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند ساڵێك به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی سلێمانی یه‌كێتی بووه و ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی یه‌كێتی بووه.
ساڵی 2009 ده‌ستی له ئه‌ندامێتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كێشایه‌وه و هه‌ر ئه‌وساڵه‌ش له‌به‌شداریكردنی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی گۆڕان خۆی كاندیدكرد و دواتریش كشایه‌وه، تا پێش هه‌ڵبژاردنی به ڕێكخه‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتیاری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان بووه.
ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكدێن له:
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه 38 ده‌نگی له كۆی 56 ده‌نگ به‌ده‌ستهێنا.
جه‌مال حاجی محمه‌د، به سكرتێری جڤاتی نیشتمانی هه‌ڵبژێردرا و 39 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا له كۆی 56 ده‌نگ.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، به سكرتێری كاروباری ژووره‌كانی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا و 34 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا له كۆی 56 ده‌نگ.
عوسمان حاجی مه‌حمود، به سكرتێری كاروباری باژێڕه‌وانه‌كانی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا و 45 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا له كۆی 56 ده‌نگ.
جه‌لال جه‌وهه‌ر، به سكرتێری كاروباری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان هه‌ڵبژێردرا و 37 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا له كۆی 56 ده‌نگ.
شۆڕش حاجی به سكرتێری كاروباری خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرا و 34 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا له كۆی 56 ده‌نگ.
PM:05:44:25/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 4859
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت