پارێزگاری كه‌ركوك بۆ عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: دڵنیایین بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كارده‌كه‌ن
نەجمەدین کەریم و عومەری سەید عەلی
وێستگه نیوزـ
پارێزگاری كه‌ركوك پیرۆزبایی له ڕێكخه‌ری گشتی نوێی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ده‌كات.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه كرد..
له په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری كه‌ركوكدا هاتوه: زۆر دڵخۆشین به هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتی نوێی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ك پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین له كاره‌كانتاندا و خوازیارین ئه‌و ئه‌ركانه ته‌واو بكه‌ن كه خه‌باتگێری كۆچكردوو نه‌وشیروان مسته‌فا دیاری كردبوو.
له په‌یامه‌كه‌یدا دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت: ئێمه دڵنیاین كه ئێوه‌ی به‌ڕێز بۆ خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م دۆخه‌دا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م پرسه سیاسی و ئابوری و یاساییه‌كان و زه‌مینه سازكردن بۆ ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆمێكی سه‌ركه‌وتوو.
رۆژی سێشه‌ممه 25ی ته‌مموزی 2017، هەڵبژاردنی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن ئەنجامدرا و عومەری سەید عەلی وەک رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
AM:10:18:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2365
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت