نادیه موراد له كنێستی ئیسرائیله
نادیە موراد لە کنێستی ئیسرائیل
وێستگه نیوز –
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنگره‌یه‌ك، نادیه موراد، چالاکوانی کوردی ئێزدی و قوربانیی دەستی داعش به سه‌ردانێك له ئیسرائیله.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیسرائیل ئاشكرایانكرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی ته‌مموزی 2017، نادیه موراد، باڵێوزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیازپاکی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌یه‌ك له كنێستی ئیسرائیل تایبه‌ت به تاوانه نامرۆڤانه‌كانی تیرۆریستانی داعش، به‌سه‌ردانێك گه‌یشتۆته ئه‌و وڵاته.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئیسرائیل عه‌ره‌بی له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كنێست له كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌تدا كه بۆ نادیه موراد، خانمه چالاكوانی كوردی ئێزیدی سازیكردبوو، تیایدا باس له‌و كۆمه‌ڵكوژیه كرا له‌به‌رامبه‌ر ئێزیدیه‌كان و به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی كنێست وته‌یان پێشكه‌ش كرد، هاوكات نادیه مورادیش وتارێكی پێشكه‌شكرد.
لای خۆیه‌وه كسینیا سفاتلۆڤا، ئه‌ندامی كنێستی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر ئیسرائیل بۆته ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵكوژیی داعش دژبه ئێزدییه‌كان به تاوان دابنێت.
ئه‌ندامی كنێستی ئیسرائیل له پارته جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته، پڕۆژه یاسایه‌كیان ئاماده‌كردووه‌و تیایدا داوایانكردووه به‌فه‌رمی دان به كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كاندا بنرێت.
داواشیكردووه رۆژی 3ی ئابی هه‌موو ساڵێك یادی ئه‌م تاوانه بكرێته‌وه‌و كۆمه‌ڵكوژی ئێزیدییه‌كان بكرێته پڕۆگرامی خوێندن و له خوێندنگه‌كانی ئیسرائیل بخوێنرێت.
PM:12:04:26/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2069
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت