وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه وازی هێنابێت
وێستگه نیوز-
ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ره‌تیكرده‌وه وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنابێت و ده‌ستی له‌كار كێشابێته‌وه.
پێشتر ده‌زگا رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویانكردبۆوه، كه‌وا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به دۆناڵد ترامپ كردووه، به‌ڵام ناوبراو به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وازی نه‌هێناوه.
ریكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا، ئه‌و وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، تا سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیارێكی جیاوازتر ده‌دات له‌باره‌یه‌وه.
دانیار فاروق
AM:10:06:27/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2054
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت