دادگا، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستانی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه
نه‌واز شه‌ریف
وێستگه نیوز ـ
دوای ئه‌وه‌ی دادگا بڕیاری دا كه به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی، شایسته‌ی پۆسته‌كه‌ی نییه، نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
دادگای باڵای پاكستان بڕیاری دا كه به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی له دۆسێی "په‌نه‌ما"، نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان شایسته‌ی پۆسته‌كه‌ی نییه.
هه‌روه‌ك دادگا بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئه‌و دوسێی گه‌نده‌ڵییانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی هه‌یه، ره‌وانه‌ی دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی نووسینگه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی نیشتمانی بكرێت.
هاوكات دادگای باڵای پاكستان هه‌مان بڕیاری بۆ ئیسحاق دار وه‌زیری دارایی له حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌واز شه‌ریف ده‌ركرد.
ئه‌مه سێیه‌م جاره نه‌واز شه‌ریف پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له‌ده‌ست بدات، له ساڵی 1993دا كۆتایی به حكومه‌ته‌كه‌ی هات كاتێك غوڵام ئیسحاق خان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و كوشتنی نه‌یاره سیاسییه‌كانی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی دا و به‌وشێوه‌یه په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه و حكومه‌تێكی ئینتیقالی پێكهێنرا.
دوای شه‌ش مانگ دادگای باڵا بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌واز شه‌ریف ده‌ركرد، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پاكستان رێككه‌وتنێكی سیاسی كرد و هه‌ردووكیان ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه و هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ئه‌نجام درا.
له ساڵی 1999ش نه‌واز شه‌ریف هه‌وڵی دا په‌روێز موشه‌ڕه‌ف فه‌رمانده‌ی سوپا له پۆسته‌كه‌ی لابدات، به‌ڵام بارودۆخه‌كه پێَچه‌وانه بووه و فه‌رمانده‌ی سوپا كوده‌تای به‌سه‌ردا كرد و نه‌واز شه‌ریفی دوورخسته‌وه بۆ وڵاتی سعودیه.
بڕیاری ئه‌م دوایی دادگای باڵای پاكستان دوای ئاشكرابوونی ئه‌نجام لێكۆڵینه‌وه‌كان له دۆسێی "په‌نه‌ما" هات كه له ساڵی 2015 سه‌باره‌ت به سه‌رمایه‌ی خێزانه‌كه‌ی شه‌ریف دزه‌ی پێكرا و ده‌ركه‌وت كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی زۆرن و سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاشكرا نییه.
له بڕیاره‌كه‌ی دادگادا هاتووه كه شه‌ریف شایسته‌ی ئه‌وه نییه له په‌رله‌مان كوسی هه‌بێت و له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران لاده‌برێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت حزبی "رابیته‌ی ئیسلامی پاكستان" كه نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه‌سێكی تر بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكات.
شه‌ریفی ته‌مه‌ن 67 ساڵ پێشتر هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی كراون، ره‌تكرده‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی به بێلایه‌نی و ناورد وه‌سف كرد.
پێشتر و دوای ئاشكرابوونی به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆمپانیایه‌كی په‌ناما له 2016دا كه ده‌ریخست دوو كوڕه‌كه‌ی و كچێكی سێ كۆمپانیایان هه‌یه، دادگای پاكستان بڕیاری دا لێكۆڵینه‌وه له نه‌واز شه‌ریف و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی بكرێت.
سه‌رچاوه: RT
PM:12:19:28/07/2017
ئه‌م بابه‌ته 2062
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت