فێستیڤاڵی دەساوێژی هەورامان لەشاری مەریوان بەڕێوەچوو


وێستگە نیوز -

بەمەبەستی پاراستن و پارێزگاری لەكارە دەستی و كلتورییەكانی هەوارمان، فێستیڤاڵێك لەژێر ناوی دەساوێژی هەورامان لەشاری مەریوان لە خۆرهەڵاتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەڕێوەچوو.

سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی سینەما كوردستان لەشاری مەریوان بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە رۆشنبیران و نوسەران و چالاكوانانی هەورامان فیستیڤاڵی دەساوێژی هەورامان بەڕێوەچوو.

لەسەرەتای فیستیڤاڵەكەدا ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن هومایون فەرهەنگیان، خوێندرایەوەو وتی" بۆ پاراستنی كارە دەستی و كلتووریەكانی ناوچەی هەورامان بەباشيان زانی فیستیڤاڵێك ساز بكەن و تیایدا كارە دەستی و كلتوریانەی ناوچەكەمان بخەینەڕوو، بەتایبەت لەئێستادا كە ڕێكخراوی یونێسكۆی جیهانی لەهەوڵی ناساندنی یەكێك لەو كارە دەستیانەی ناوچەی هەورامانە، ئەویش كڵاش چنینەو پێشتریش چەند بەرهەمێكی تری ناوچەی هەورامان لەلایەن وڵاتی ئێران بەفەرمی وە ك دەستكەوتێكی نیشتیمانی ناسێنراوە".

سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەكەش بەناوی پژمان جەمشیدیان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بەماڵپەری رۆژنیوزی راگەیاند، پاش ئەوەی چەند بەرهەمێكی ناوچەی هەورامان لەلایەن ئێران و ڕێكخراوی یونیسكۆی جیهانی بە دەستكەوتێكی نیشتیمانی و جیهانی ناساند، بەباشمانزانی فیستیڤاڵێك بۆ پاراستن و نمایشكردنی تەواوی كارە دەستیەكانی ناوچەكەمان ڕێك بخەین و تیایدا چەند لێكۆڵینەوەو خستەنەڕووی ئەو بەرهەمانە بەبەڵگەوە بخەینەڕوو".

پژمان وتیشی"هەر لە فێستیڤاڵەكە چەند پەخشانە شیعر و بەرهەمێكی فیلم و دراما كە ڕۆڵیان هەبووە لە ناساندی ئەو بەرهەمە دەستیانەی ناوچەكەمان بەجیهان و دواتریش چەند بەرهەمێكی گۆرانی و میوزیكی تایبەت بەهەورامان پێشكەش بە ئامادەبووان كرا".


PM:09:16:28/07/2017




ئه‌م بابه‌ته 2619 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت