ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراق بڕیارێكی لهدژی هەرێمی کوردستان دهركرد
وێستگه نیوزـ
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراق بڕیاریدا رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بەو بەرپرسانەی هەرێمی کوردستان بگرێتهبهر كە لە دەرەوەی وڵات پارەیان هەیە و لە ئەنجامی فرۆشتنی نەوتەوە دەستیان كەوتووە.
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراق لە نوسراوێکی نهێنیدا فەرمانی کردووە بە دەستەی گێڕانەوەی سامانی دەوڵەتی عیراق بەدواداچوون بکەن بۆ سەرجەم ژمارە حسابییەکانی هەرێم و بەرپرسەکانی کە "سامانی نەوتی فرۆشراوی نایاسایی عیراقیان" تیادا داناوە.
هاوکات لە نوسراوەکەدا ئەنجومەنەکە فەرمانی کردووە بە داواکاری گشتی عیراق رێکاری یاسایی دژ بە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە بگیرێتەبەر کە هاوکاریی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی هەرێمیان کردووە.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت رۆژی 25ی ئەیلول ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجامدرا و بە پێی ئامارە نافەرمییەکانیش زۆرینەی خەڵکی کوردستان دەنگی بە بەڵێ داوە .
ریفراندۆمهكهی ههرێمی كوردستان کاردانەوەی لێکەوتەوە و تورکیا و ئێران و عێراق بە توندی لە دژی وەستانەوە و هاوکات هەر یەک لە ئەمریکا روسیا داوایانکرد بە گفتوگۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکرێت.
PM:01:30:27/09/2017
ئهم بابهته 12549
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت