به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێران كۆبووه‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری داوای كرد بره‌و به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران بدرێ و رایگه‌یاند كه پێویسته بژێوی خه‌ڵك نه‌كرێته ده‌سكه‌لای ململانێی سیاسی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2018/2/23 د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، له شاری سلێمانی پێشوازی كرد له ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی كۆماری ئسلامی ئێران له عیراق و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له‌دیدارێكی دۆستانه‌دا، كه د. دڵشاد عه‌بدولڕحمان تێیدا ئاماده‌بوو، سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی سیاسی و ئابووری كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه گفتوگۆ كرا.
له دیداره‌كه‌دا، ئیره‌ج مه‌سجدی پشتگیری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دووپاتكرده‌وه و هاوكاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌ربڕی.
له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، د. به‌رهه‌م ڕۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێران و خودی ئیره‌ج مه‌سجدی به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند له پشتیوانیه‌كانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان و عیراق له بارودۆخه سه‌خته‌كاندا، هاوكات پێداگری له‌سه‌ر به‌رژه‌وندی هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوولا كرد وه‌ك دوو دراوسێ و دۆستی مێژوویی و خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش د. به‌رهه‌م داوای كرد بره‌و به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران بدرێ، هه‌روه‌ها هیوای خواست هه‌رچی زووه كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن و بژێوی خه‌ڵك نه‌كرێته ده‌سكه‌لای ململانێی سیاسی.
PM:01:15:23/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 4120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت