10 نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی له یه‌كه‌م ژواندا
وێستگه نیوزـ
وادابنێن ئه‌وه‌نده نابێت یه‌كترتان ناسیوه و بڕیارتان داوه یه‌كه‌م ژوان رێكبخه‌ن، بێگومان په‌رۆشی ئه‌وه‌ن زیاتر ده‌رباره‌ی یه‌كتر بزانن و ناشتوانن راسته‌خۆ هه‌ندێك پرسیار له‌یه‌كتر بكه‌ن.
بۆ زانینی زیاتر ده‌رباره‌ی یه‌كتر، ده‌توانیت به‌م نیشانه و ره‌فتارانه كه له 10 بۆ 1 رێكخراوه، بزانن تا چ ڕاده‌یه‌ك یه‌كترتان خۆشده‌وێت یان نا:
10- ده‌ستدان له قژ و رێككردنه‌وه‌ی پۆشاك
ئه‌گه‌ر كچه‌كه ده‌ستی دا له قژی و ویستی ستایڵی خۆی رێكبكاته‌وه، یان ئه‌گه‌ر كوڕه‌كه ویستی خۆی بته‌كێنێ و ته‌پوتۆز یان هه‌ر شتێك له جله‌كانی بكاته‌وه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌م دوانه یه‌كتریان خۆش ده‌وێت، چونكه ئه‌و كه‌سانه شتی وا له‌به‌ر چاوی یه‌كێك ناكه‌ن كه گرنگ نه‌بێت به‌لایانه‌وه.
9- رێك ته‌ماشای چاوی یەکتر دەکەن بەرەو یەکتر نزیك دەبنەوە
په‌یوه‌ندیی چاو مانای زۆر شت ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌ماشاكردنێكی نه‌رم و پڕبایه‌خ، هه‌موو نهێنییه‌كانی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ده‌رده‌خات، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه حه‌زیان به قسه‌ی یه‌كتره و ده‌یانه‌وێت گوێ بۆ یه‌كتر بگرن، خۆ ئه‌گه‌ر جگه‌له‌وه ویستیان به‌ره‌و یه‌كتر بچه‌مێنه‌وه و زیاتر لێك نزیك ببنه‌وه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه‌سایه‌تیی یه‌كتریان زۆر به‌دڵه.
8- مۆڕه و وه‌ستانێكی داخراو
بزانه ئه‌و كه‌سه له‌كاتی قسه‌كردندا چۆن ره‌فتار ده‌كات، ئه‌گه‌ر زانیت خۆی به‌دور راده‌گرێت و داخراوه، واته ده‌ستی كردبوو به یه‌كدا یان ده‌ستێكی خستبوه سه‌ر شانی و ئه‌وی دیكه‌ی بۆ خواره‌وه یان تاماشاكردنهكهی مۆڕه‌ی تێدا بوو، ئه‌وه چه‌ند مانایه‌كی هه‌یه، له‌وانه‌یه سه‌رمای بێت یان نامورتاح بێت له‌گه‌ڵتدا، ئه‌و واته قسهكانتی به‌دڵ نییه، یان خۆتی پێ باش نییه.
7- هه‌ر خه‌ریكی مۆبایله‌كه‌یه‌تی
ئه‌سته‌مه ئه‌گه‌ر له كافێ بن و ئاسوده‌بیت كاتێك ده‌بینیت هاوبه‌شه‌كه‌ت مۆبایله‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێ و ده‌كه‌وێته دنیایه‌كی تر، هۆكاره‌كه هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌وه بێ رێزییه به كه‌سی به‌رامبه‌ر، هۆكاره‌كه ئه‌وه‌یه یان ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی باش بێت، به‌ڵام ئالوده‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه یان ئه‌وه‌یه زۆر بایه‌خت پێ نادات.
6- خۆی زۆر ده‌پارێزێت
ئاسانه تێبگه‌یت له‌وه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌ر گوماناوییه، چونكه نهێنی نادركێنێ و هه‌میشه ته‌ماشای سه‌عاته‌كه‌ی ده‌كات بزانێت كات چه‌نده یان كه وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌داته‌وه و ده‌ڵێی ئه‌وه كێ بوو، ده‌ڵێت هیچ نییه له شوێنی كاره‌كه‌مه‌وه بوو، ئه‌مانه زیاتر ره‌فتاری كه‌سێكه كه هاوسه‌رگیریی كردبێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی هاوسه‌رگیریان كردوه ئه‌گه‌ر ئهڵقهكهشیان لابه‌رن ئه‌و ده‌سته‌یان هه‌ر ده‌شارنه‌وه كه ئه‌ڵقه‌كه‌ی تێدا بووه.
5- باس له خۆشه‌ویستی پێشووی ده‌كات
باسكردنی خۆشه‌ویستی پێشووت بابه‌تی یه‌كه‌م ژوان نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به خراپه‌ش باسی بكه‌یت هه‌ر باش نییه، ئه‌وه‌ش بزانه كه‌سی پێشوو هه‌ر چۆنێك بوبێت، ئه‌وه‌ی كه‌سێك تازه ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌یه خێرا جێگره‌وه بدۆزنه‌وه و بكه‌ونه خۆشییه‌وه، بۆیه باسكردنی رابردوو له یه‌كه‌مجاردا كارێكی هه‌ڵه‌یه.
4- به‌رده‌وام بێزاره
وابزانه چونه‌ته كافێیه‌ك و داوای خواردنتان كردوه، له‌پڕ كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌ست ده‌كات به پرته و بۆڵه: چایه‌كه زۆر گه‌رمه، كێكه‌كه خۆش نییه، كورسییه‌كان دانیشتنیان ناخۆشه..هتد، دیاره ئه‌م بێزارییه هۆكارێكی هه‌یه، ئه‌گه‌ر وابوو ئیتر بڕیاردان بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌كه‌وێته‌سه‌ر خۆت ئایا به‌رده‌وام بیت یان نا.
3- ده‌ست گرتن
تره‌یسی براون، پسپۆڕی زمانی جه‌سته پێی وایه كه داگیركردنی یه‌كتر له یه‌كه‌م ژواندا نیشانه‌یه‌كی زۆر باشه، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر دوو كه‌سه‌كه له‌سه‌ر یه‌ك مێز به جۆرێك دانیشتن كه بتوانن ده‌ستیان به‌یه‌كتر بگات و راسته‌وخۆ ده‌ستی یه‌ك بگرن، ئه‌گه‌ر كچه‌كه نه‌ویست ئه‌و كاره بكات و ده‌ستی دورخسته‌وه، ئه‌وا ئه‌مه بخه‌ره لیستی نهرێنییهكانهوه، به‌ڵام له‌وانه‌شه به‌هۆی شه‌رم كردنه‌وه بێت، كچانیش له‌مه‌دا ناحه‌قیان نییه، چونكه زۆر كه‌م له كچان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه جیاوازی له‌نێوان دهستگرتنێكی پاك له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتنێك بكه‌ن كه مه‌رامێكی تری له پشته‌وه بێت.
2- زۆر بایه‌خت پێ ده‌دات
ئه‌گه‌ر تازه یه‌كترتان بینیوه و كه‌سی به‌رامبه‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یه‌ك دنیا پرسیار ده‌كاتن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئایا له شوێنه‌كه دڵخۆشیت یان سه‌رمات نییه، یان هه‌ر بایه‌خپێدانێكی تر، ئه‌وا پیرۆزه تۆ كه‌سێكت دۆزیوه‌ته‌وه كه بایه‌خت پێ ده‌دات، دیاره ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی خاكییه و لوت به‌رز نییه، بۆیه هه‌موو كات بایه‌خت پێ ده‌دات، یان له‌وانه‌شه بۆیه وا ده‌كات چونكه تۆ له یه‌كه‌م ژواندا زۆر قه‌له‌قیت و ئه‌و ده‌یه‌وێت هێورت بكاته‌وه.
1- شانبه‌شانی تۆ ده‌ڕوات یان یه‌ك هه‌نگاو له‌پێشه‌وه‌یه
وادابنێ بڕیارتان داوه پیاسه‌یه‌ك بكه‌ن، ئه‌مه كاتێكی باشه بۆئه‌وه‌ی تێبینیی زیاتر بكه‌یت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك خه‌ت بڕۆن و ئه‌وه‌نده له‌یه‌ك نزیك بون كه ده‌ستان له‌یه‌ك بدات، ئه‌وا پیرۆزه، ژوانهكهت سه‌ركه‌وتووه، به‌و كاره یه‌كترویستن رونه، پاتی ود، شاره‌زای زمانی جه‌سته ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان یه‌ك هه‌نگاو پێش ئه‌وی دیكه رۆیشت ئه‌وا بزانه كه به‌و دۆخه دڵخۆش نییه.
PM:09:34:18/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 11703
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت