نامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا
کەنعان بەهادين
له دواین دیداری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌دا كۆمه‌ڵێك په‌یام و روونكردنه‌وه‌ی سیاسی جدی بۆ به‌غدا نێردرا ، كه پڕن له ئه‌جوائی ئاشتی و گفتوگۆ ، ده‌كرێت له داهاتوودا به‌غدا ئه‌و فرسه‌ته رێك بخات و گوێ بگرێت و وه‌ڵامێكی هێوری هه‌بێت بۆ كورد ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێداگیرن له‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵیان بمێننه‌وه .
نێچیرڤان بارزانی له‌و چوارچێوه‌دا گووتی : ده‌بێت به‌غدا ئه‌وه‌مان بۆ بسه‌لمێنێ كه كورد ئه‌مانێكی هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا ، ئه‌ویش به‌واتای ئه‌وه‌ی به‌لای كه‌م سیسته‌مێكی تازه‌ی كۆنفیدڕاڵی هه‌بێت تاوه‌كو مافه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوورییه‌كانی كورد پارێزراو بێت له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا ، ئه‌گه‌ر چی له ماوه‌ی رابوردوودا سیاسییه‌كانی عێراق فیدڕاڵییه‌تی عێراقیان نه‌پاراست ، ده‌ستیان كرد به هه‌ڕه‌شه كردن بۆ سه‌ر كورد به چۆڵكردنی كه‌ركووك و پێكهانی سوپای دیجله و مووچه‌بڕین و شێوازی دیكه‌ی كپكردن و له‌ناوبردن .
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا و كوردیش ده‌پرسێت ، ده‌بێت به‌غدا پێمان بڵێت كه ئێمه له كوێی هاوكێشه‌كانین!!
ئایا سه‌نگی كورد له كوێی هاوكێشه‌و گۆڕانكارییه‌كانه ، دوای ئه‌وه‌ی كورد رۆڵی سه‌ره‌كی كاریگه‌ری هه‌بوو له بونیاتی عێراقی دوای حزبی به‌عس ، به شایه‌تی كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سه‌لاحه‌دین و واشنتۆن ، كه به‌چاودێری و رێنماییه‌كانی تاڵه‌بانی بارزانی به‌رێوه ده‌چوو و كاتێ: بینرا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری گه‌وره له‌عێراق دروست بوو .
له‌حاڵی ئێستاشدا كورد له‌لایه‌ن به‌غداوه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌مانێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ناژی ، ئه‌و پرسیاره‌ی نێچیرڤان بارزانی گه‌ڕانه به‌دوای زه‌مانه‌تێك بۆ كورد پێویسته وه‌ڵامی هه‌بێت .
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌لعه‌ره‌بیه گووتی : ئه‌مه پرسێكی عێراقییه له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ ده‌كه‌ین ، ره‌نگه ووڵاتانی دراوسێ رێگه نه‌ده‌ن .
دروست و سیاسییانه سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ریفراندۆم پرسێكی عێراقییه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن و گفتوگۆ بكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه ، ئه‌گه‌ر ووڵاتانی دراوسێیش رێگه نه‌ده‌ن هه‌روه‌كو بارزانی رایگه‌یاند ، كه به‌ته‌حدید دیاری نه‌كرد كام ووڵاتی دراوسێ رێگه نادات ، یان به واتایه‌كی تر هه‌موویان پێیان ناخۆشه ، مه‌به‌ستی نێچیرڤان بارزانی ئه‌وه‌یه كه كورد ریفراندۆم هه‌ر ئه‌نجام ده‌دات ئه‌گه‌ر رێگه‌ش نه‌ده‌ن و رازیش نه‌بن .
زه‌نگێكی تر كه نێچیرڤان بارزانی به گوێیی كورد و عێراقییه‌كان لێیدا ئه‌ویش كاتێك گووتی : عێراقی زه‌رقاوی هه‌بوو ، پاشان به‌غدادی ، دوایی ئه‌ویش شتێكی تر بوونی ده‌بێت .
به‌واتای ئه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریه‌ی كه له‌و ووڵاته بوونی هه‌یه و پێكهاتووه له رقێكی تایفی و نه‌ته‌وه‌یی مێژوویی كه زیاتر له 100ساڵه بوونی هه‌یه ، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر عێراق به‌و شێوه بمێنێته‌وه ، پێم وایه له واقیعدا عێراق یه‌ك ووڵات نه‌ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌رزدا ، به‌ڵكو بۆته چه‌ندین ووڵات و هه‌مووش هه‌ستی پێده‌كه‌ن ، بۆیه ده‌بێت ئه‌مه نه به شیعارات بكرێت ، نه به‌عه‌واتیفی یه‌كپارچه‌یی خاك ، به‌ڵكو ده‌بێت به سیاسیانه ئه‌م قۆناغه به‌رێبكرێت و عێراق دووباره دابڕێژرێته‌وه .
PM:12:28:17/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 2322
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی