باندۆری‮ ‬جەنگی‮ ‬دەروونیی

‌سەلام عەبدوڵا

 لەشەڕدا،‮ ‬جەنگی‮ ‬دەروونیی‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬گرنگ دەبینێت،‮ ‬هەردوولای‮ ‬شەڕكەر پەنای‮ ‬بۆ دەبەن بۆ لاوازكردنی‮ ‬لایەنی‮ ‬بەرامبەری‮ ‬و رووخاندنی‮ ‬ورەی،‮ ‬ئەمەش كارێكی‮ ‬قبوڵكراوەو بە بەشێك لە جەنگ لە قەڵەم دەدرێت‮.‬
جەنگی‮ ‬دەروونیی‮ ‬چەكێكی‮ ‬زۆر كاریگەرو كارایە لەشەڕدا،‮ ‬زانستە سەربازییەكان و ئەزموونی‮ ‬جەنگ پێمان دەڵێت كە ئەم جۆرە جەنگە بەشدارییەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬هەیە،‮ ‬لەكاتی‮ ‬شەڕدا،‮ ‬بۆ بەدیهێنانی‮ ‬سەركەوتن بەخێرایی‮ ‬و بەكەمترین زیان‮.‬

 لەكاتێكدا شەڕ‮ -‬بەچەك‮- ‬هێزەكانی‮ ‬دوژمن دەشكێنێ و لەناوی‮ ‬دەبات و شەڕی‮ ‬ئابووریش لە كەرەستە زەروورییەكان بێ بەشی‮ ‬دەكات،‮ ‬جەنگی‮ ‬دەروونی‮ ‬بەنرخترین كەرەسە،‮ ‬لای‮ ‬دوژمن،‮ ‬كە توانای‮ ‬شەڕكردنییەتی،‮ ‬لەناو دەبات،‮ ‬بۆیە ئەم جۆرە جەنگە زۆر مەترسیدارە چونكە باندۆر لەسەر عەقڵ و بیركردنەوەو ورەی‮ ‬جەنگاوەر پەیدا دەكات و لەناوی‮ ‬دەبات و ئەمەش ورەی‮ ‬دادەڕمێنی‮ ‬و بەو پێیەش بەرەو شكستی‮ ‬دەبات‮.‬

 ئامانجی‮ ‬هەرە گەورەی‮ ‬ئەم جەنگە دەروونییە،‮ ‬لێكهەڵوەشانی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬نێو گەلەو بەدیهێنانی‮ ‬لێكترازان و دژایەتی‮ ‬یەكدی‮ ‬و دەرچوون لە‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬و بڵاوكردنەوەی‮ ‬ترس و نیگەرانی‮ ‬یە لەنێو خەڵكداو لەسەرو هەمووشیانەوە پەیداكردنی‮ ‬گومان لەسەركردایەتی‮ ‬و توانا و دڵسۆزییەتی‮..‬

 لەمێژووی‮ ‬جەنگی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬تردا،‮ ‬هەست بەوە نەكراوە كە لەناو خۆدا،‮ ‬كەسانێك‮ ‬یان لایەنێك هەبێت كە بەو كارە هەڵستا بێت و گەر بوو بێتیش ئەوا بەزوویی‮ ‬بەرەنگاری‮ ‬بوونەتەوەو تاوانباران گەورەترین سزا دراون بۆیە نەهێڵراوە ئەو دیاردەیە پەرە بستێنێ و زیان بە بەرەكانی‮ ‬جەنگ و بەرەی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬گەل بگەیەنێت‮.‬

بەڵام ئەوەی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و لەجەنگی‮ ‬دژ بە داعشدا تێبینی‮ ‬دەكرێت و ئەم دیاردەیە بە زەقی‮ ‬دەبینرێت و هەستی‮ ‬پێدەكرێت و لەژێر پەردەی‮ ‬ئازادی‮ ‬دەربڕیندا پاساوی‮ ‬بۆ دەهێنێتەوە،‮ ‬ئەوە نییە ناوە ناوە لەم كەناڵ و لەو كەناڵ و لەو‮ ‬ڕادیۆ و لەو‮ ‬ڕۆژنامەو لەو گۆڤاردا هەڵوێست و بۆچوونی‮ ‬وا دەبینرێ و دەبیسترێ كە جەنگێكی‮ ‬دەروونی‮ ‬دژ بە پێشمەرگە و‮ ‬یەكریزی‮ ‬گەل و تەبایی‮ ‬لێدادەچۆڕێت كە تەنها سوودمەند لێی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعشە لەم كاتەدا‮.‬

گەر نا،‮ ‬ئەو شەڕە قارەمانانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬گیان لەسەر دەست‮ ‬ڕۆژانە بۆ پاراستنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەیكات و لەپێناویدا‮ ‬ڕۆژ نییە قوربانی‮ ‬نەدات چۆن دەبێ بەبێ تواناو بێ ورە و لاواز پێناسە بكرێ؟ ئایا ئەمە جەنگی‮ ‬دەروونی‮ ‬نییە دژ بە پێشمەرگەو خەڵكی‮ ‬كوردستان؟ خزمەتێكی‮ ‬بێ بەرامبەری‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش نییە؟ ئایا نەبوونی‮ ‬هێزی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬لەلای‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان قەت رێگر بووە لە خەبات و تێكۆشان و ئازادیی‮ ‬و قوربانیدانی‮.‬

هەموو كەسێك ئەو‮ ‬ڕاستییە سادەیە دەزانێ كە تا كورد نەبێتە دەوڵەت مەحاڵە بتوانێ هێزی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬كاراو كردەو چەكی‮ ‬قورس پەیدا بكات،‮ ‬بۆیە ئێمە هەمیشە دەڵێین،‮ ‬كورد بۆ بەرگری‮ ‬لە خۆی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬پێویستە كە ئەم زاتانەی‮ ‬ئەم جەنگە دەروونییە بەرپا دەكەن و ئەوانەی‮ ‬لەپشتیانەوەن بڕوایان پێ نییە‮.‬
لەكۆتاییدا دەڵێم‮: ‬ئەوانەی‮ ‬لەبری‮ ‬داعش ئەو جەنگە دەروونی‮ ‬یە لەناوخۆدا ساز دەكەن،‮ ‬بێ دوودڵی‮ ‬دەچنە خانەی‮ ‬ناپاكی‮ ‬نیشتیمانییەوە‮.‬


AM:11:53:25/10/2016

ئه‌م بابه‌ته 613 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی