هێلیكۆپته‌ره ڕه‌شه‌كانی داعش
لەتیف فاتیح فەرەج
ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره باسی هێلیكۆپته‌ره ره‌شه‌كان ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی هه‌ر جاره‌و له شوێنێ لای داعش ده‌نیشنه‌وه ، من پێشتر زانیاریم له سه‌ر چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی نێوان داعش و لایه‌نگه‌لی جیا جیا هه‌بوو، به‌لایه‌نی كوردیشه‌وه، هه‌ڵبه‌ت چیرۆكی هاتنی داعش و گه‌وره‌بونی و دواتر ئه‌و هه‌موو سته‌مكاری و كوشت و بڕه، ره‌نگه به ئاسانی ڕوننه‌بێته‌وه چۆن و بۆچی، به‌ڵام خۆ ئه‌وانیش سندوقی ره‌شی خۆیان هه‌یه، رۆژێك دێت هه‌موو شته‌كان ڕونتر ده‌بنه‌وه، ئه‌و ده‌م ئه‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌ن به ناوی سه‌ركرده‌ی كورده‌وه خۆیان نمایش كردووه و له پشته‌وه ده‌ستی داعشیان گوشیوه.
هاتنی هه‌لیكۆپته‌ره ره‌شه‌كان بۆ سنوری جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په ، هاوزه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه وسیناریۆیه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كات، ره‌نگه داعش په‌لاماری خانه‌قین و كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستان بدات، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر په‌لامارێكی له‌مجۆره به بێ ده‌ست و هاوكاری كورد ناكرێ، قسه‌مان له سه‌ر ئه‌وه‌یان نیه، قسه‌مان له سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن ده‌كرێت له مانگی 8ی 2014ه‌وه ده‌یان هه‌واڵ له سه‌ر په‌یوه‌ندی داعش و خه‌ڵكان و وڵاتان بڵاو بێته‌وه و كه‌سیش به دوادا چوون نه‌كات، چۆن ده‌كرێت هه‌ر جاره‌و هێلی كۆپته‌ر له شوێنێ بسوڕێته‌وه‌و بنیشێته‌وه‌و كه‌سیش ته‌واوی زانیاریه‌كه‌ی لانه‌بێت.
نیشتنه‌وه‌ی 7 كۆپته‌ر له یه‌ك شوێن و له ناو داعش و مانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵیان هی ئه‌وه نیه به دواداچوونی بۆ بكرێت، ئاخر ئه‌و حه‌وت كۆپته‌ره هی چ وڵاتێكن له كوێوه دێن، چ ده‌زگایه‌كی موخابه‌راتی له پشتیانه‌وه‌یه، ئایه هه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌واڵه‌كه به‌سه‌و به دواداچوونی ناوێ، یان ئه‌مه‌ش وه‌ك نهێنی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و گرتن و وێرانكردنی موسڵ و دواتر جینۆسایدی ئێزدیه‌كان به شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
به بڕوای من ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وتنی زانیاری له باره‌ی كۆپته‌ره‌كانه‌وه ئێستا ئه‌سته‌م بێت، وه‌ك وایه، خۆ ده‌كرێ كورد له ناوخۆیدا دوازانیاری له باره‌ی جینۆسایدی شه‌نگال و مامه‌ڵه‌ی كورد له گه‌ڵ داعش بلاَو بكاته‌وه، من لام وایه ئه‌گه‌ر بارزانی لانی كه‌م سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی راده‌ستی شه‌نگال به داعش بكات و بكه‌رانی هه‌لاَتنه‌كه بداته دادگا، زۆر له‌وانه‌ی به هه‌ر هۆیه‌ك ئێستا نه‌خێری ئه‌و ریفراندۆمه‌ی پارتی و هاوده‌نگه‌كانی ده‌كه‌ن، ڕایان ده‌گۆڕێ ، ئه‌دی وانیه ؟.
AM:11:35:29/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 21420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی