ماڵی كوره‌كه‌ی ئه‌میری قاعیده سووتا و گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زان ماڵی كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی رێخكراوی قاعیده، ئاگری گرت و كوره‌كه‌ی سه‌رۆك له هه‌وڵی رزگاركردنی كوره بچوكه‌كه‌ی له ئاگره‌كه، به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی سوتا و به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی یه‌مه‌ن و كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه وایان بڵاوكردوههوه كه خالد محه‌مه‌د زیدان، كوری ئه‌میری راسته‌قینه‌ی رێكخراوی قاعیده‌یه كه ناوی محه‌مه‌د سه‌لاحه‌دین زیدان-هو نازناوه‌كه‌ی (سه‌یفولعه‌دل)ه.
به‌پێی میدیاكان، خالیدی كوری سهیفلوعهدل، هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ره‌مه‌زان، به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش كاتێك دوو رۆژ پێش مانگی ره‌مه‌زان ماڵه‌كه‌ی كه ده‌كه‌وێته گوندێكی ناوچه‌ی وادی سه‌ربه پارێزگای مه‌ئره‌ب له باكوری خورههڵاتی یه‌كه‌م، گری گرتوه‌و سوتاوه.
میدیاكان ده‌ڵێن كه كوره‌كه‌ی سه‌رۆكی قاعیده ویستویه‌تی منداڵه‌كه‌ی له ئاكره‌كه رزگار بكات، به‌ڵام خۆی سوتاوه‌و به‌هۆی زۆریی سوتاوییهكهشییهوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاروباری سه‌ربازی و سه‌ركردایه‌تی نه‌زانیووه، ئه‌م كوره‌ی سه‌رۆكی قاعیده له لیژنه‌ی راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه له دورگه‌ی عه‌ره‌ب كاریكردوه.
زیدان ساڵی 2015 و له ته‌مه‌نی 20 ساڵیدا گه‌یشتوه‌ته یه‌مه‌ن و سایتی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه ده‌ڵێت كه ناوبراو به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان "فه‌رمانده‌یی گشتیی رێكخراوی قاعیده و هه‌واڵگریی ئێران گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و وڵاته".
PM:05:57:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت